ئەحمەد عەلی ئەحمەد محەمەد

ئەحمەد عەلی ساڵی ١٩٤٢ لە ناحیەی هەریر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٧٤پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵکی باشوورى کوردستانى کردووە، لە ٣١ی ئاداری ١٩٩١ شەهید بووە.


شەهید ئەحمەد عەلی ناسراوە بە ئەحمەد عالی، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی مەرجانی سەربە ناحیەی هەریری پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە. ئاستی خوێندەواری سەرەتایی، خێزاندار بووە و خاوەنی چوار کوڕ و پێنج کچ بووە. ساڵی ١٩٧٥دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری ورمێ نیشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە کوردستان و لە کەمپی شاوەیس نیشتەجێ بووە. هەتا ساڵی ١٩٧٩ وەک فەرمانبەر لە قوتابخانەی شاوەیس دامەزراوە و نیشتەجێی شاوەیس بووە.

ساڵى ١٩٧٤پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنى یەکى دۆڵی سماقولى سەربە هێزى سەفین بۆتە پێشمەرگە. بەشداری لە شەڕی دەربەندی کۆڕێ، شەڕی چیای سەفین سەرتاسەری، شەڕی شیشار، شەڕی ماکۆک، شەڕی گۆمەسپان کردووە. 

دواى هەڵگیرسانى شۆڕشی گوڵان، پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهینییەکان کردووە و وەک کادر درێژەی داوە بە خەباتی خۆیی داوە و بۆتە ئەندامی لێژنە ڕێکخراوی مافور سەربە لێژنە ناوچەی شەقڵاوەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو کاتەدا وەستا یونس بەرپرسی لێژنە ناوچە بووە. 

ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵکی باشوورى کوردستانى کردووە،  بەشداری ئازادکردنی شەقڵاوە، کۆڕێ، هیران، شاوەیس، هەولێر، پردێ، کەرکووکی کردووە. 

لە ٣١ی ئاداری ١٩٩١ دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری کەرکووک، ئەحمەد عالی و چەند هاوسەنگەرێکی لە بازگەی شاوەیس لە هەولێر کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و شەهید کراون.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر