ئەحمەد سالار عەبدولواحید

ئەحمەد سالار عەبدولواحید ئەحمەد ناسراو بە ئەحمەد سالار، ساڵى ١٩٤٧ لە شارى سلێمانى لە دایک بووە، قۆناغەکانى خوێندنى سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شارى سلێمانى خوێندووە، ساڵى (١٩٧١- ١٩٧٢) بەشى شانۆى لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی شاری بەغدا تەواو کردووە.


ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردووە و بۆتە ئەندام، ساڵى ١٩٦٣ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، دواى دەرچوونى لە کولێژ کراوەتە سەرۆکى بەشى دراما لە ڕادیۆى کوردى بەغدا. ساڵى ١٩٧٣ تیپى شانۆى پێشڕەوانى دامەزراندووە، ساڵى ١٩٧٤ بەڕێوەبەرى شانۆ و سینەماى شۆڕشى ئەیلوول بووە لەناوچەى پێنجوێن، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ لە بۆردومانی شاری قەڵادزێ لەلایەن فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بە سەختى بریندار بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول گەڕاوەتەوە شارى سلێمانى و کراوە بە یاریدەدەرى لێکۆڵەرى زانستى لە زانکۆى سلێمانى و هەروەها سەرپەرشتیارى شانۆى زانکۆ، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانى تیپى شانۆى زانکۆ.

ساڵى ١٩٧٦ بۆتە بەڕێوەبەرى مەڵبەندى ڕۆشنبیرى زانکۆى سلێمانى، ساڵى ١٩٨٠ تا ١٩٩١ مامۆستا لە بەشى شانۆى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى سلێمانى بووە، ساڵى ١٩٨٢ لە ڕێگەى فازڵ ڕەئووف پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى لقى ٤ى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستانى لە شارى سلێمانى دژى حکومەتى عێراق کردووە. ساڵى ١٩٩١ دواى دامەزراندنى کەنالی تەلەڤزیۆنى کوردستان(ktv) کراوەتە بەڕێوەبەرى ئەو تەلەڤزیۆنە لە شارى سلێمانى.

لە ١٩ى ئایارى ١٩٩٢ لەسەر لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان وەک نوێنەرى شارى سلێمانى لە خولى یەکەمى پەرلەمان بە ئەندامى پەرلەمانى کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵى ١٩٩٣ پۆستى بریکارى وەزیرى ڕۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستانى وەرگرتووە. هاوکات لەگەڵ ئەو بەرپرسیاریەتییەى ئەندامى کۆمەڵەى هونەرمەندانى کوردستان بووە، ساڵى ١٩٩٩ سەرۆکى ڕێکخراوى هونەرمەندانى کوردستان بووە، لەهەمان کاتدا مامۆستاى وانەبێژ بووە لە کۆلێژى هونەرە جوانەکانى زانکۆى سەڵاحەدین لە هەولێر، ڕێکخراوى هونەرمەندانى کوردستان گۆڤارێکیان بەناوى شاکار دەرکردووە و ئەحمەد سالار سەرپەرشتیارى گۆڤارەکە بووە، هەروەها سەرۆکى شانۆى سالار و خاوەن ئیمتیازى گۆڤارى شانۆ بووە. ئەندامى یەکێتى نووسەرانى کورد و ئەندامى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان و ئەندامى یەکێتى پەرلەمانتارانى کوردستان بووە. بۆ بەشداریکردن لە سیمینارە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بوارى شانۆ و سینەما سەردانى هەریەکە لە وڵاتى ئەڵمانیا و میسر و ئێران و سوێدى کردووە، بەشێک لە شانۆکانى وەرگێڕاونەتە سەر زمانەکانى ئینگلیزى و عەرەبى و فارسى و یۆنانى، لەسەر سەکۆى شانۆى چەند وڵاتێک شانۆکانى نمایش کردوون و ئەندامى ڕێکخراوى ئاشتی جیهانییە.

ئەحمەد سالار بە هۆی چالاکییەکانى لە بوارى شانۆ و دراما چەندان خەڵاتى ناوخۆیی و عێراقى و نێودەوڵەتى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦١ خەڵاتى زەخرەفە لەسەر ئاستى عێراق، ساڵى ١٩٧٢ خەڵاتى زێڕینى میدالیاى بابان بۆ باشترین ئەکتەرى کورد، ساڵی ١٩٧٧ لە یەکەم ڤیستیڤاڵی شانۆى زانکۆکانى عێراق خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرتووە، ساڵى ١٩٨٤ میدالیاى پێشەنگاى شانۆى عێراقى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٨ خەڵاتى ڕێزلێنانى زانکۆکانى عێراقى وەرگرتووە، میدالیاى زێڕین بە بۆنەى ٧٠ ساڵەى شانۆى شارى سلێمانى، قەڵغانى شانازى سەندیکاى هونەرمەندانى عێراقى وەرگرتووە، خەڵاتى ئاشتى جیهانى لەلایەن ڕێکخراوى ئاشتى کوردستان و چەندین خەڵاتى ڕێزلێنان و میدالیاى ترى وەرگرتووە، چەندین کۆڕى ڕێزلێنانى بۆ گێڕدراون و ڕێز لە مێژووى شانۆیی ئەو هونەرمەندە گیراوە.

ڕۆژى ٢٧ی ئابى ٢٠١٢ بەهۆى ئەو خزمەتانەى لەبوارى شانۆ و دراما و بوارەکانى تر کردوویەتى، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى  پێ بەخشرا.

 


 

بەرهەمەکانی:

ئەحمەد سالار زیاتر لە ٣٦ شانۆگەری نووسیوە و ٤٠ کتێبی بڵاوکراوەی هەیە کە ٢٤ـیان دەربارەی شانۆن. سەدان کاری شانۆیی کردووه و وەک نووسەر و ئەکتەر و دەرهێنەر بەشداری چەندین کاری دراما و سینەمایی کردووە، ٣٢ کارى دەرهێنانى شانۆیی هەیە و ١٩ بەرهەمى نواندنى شانۆیی هەیە و لەگەڵ ١٧ کارى درامای تەلەڤزیۆنى و ٨ کارى سینەمایی و ٤ درامای ڕادیۆیی کە لە ٣٠ زنجیرە تا ٦٠ زنجیرە پێکهاتوون، کۆی بەرهەمە شانۆیی و هونەرییەکانى بریتیین لە ٢٠٠ کار.

ئەوانە چەند بەرهەمێکى هونەرمەند ئەحمەد سالارن.

  1. سیزەرت لەبیربێ_ساڵی 1968.
  2. ڕۆمیۆ جۆلێت _ساڵی 1969.
  3. خەبات _ ساڵی 1970.
  4. کاوەی ئاسنگەر _ ساڵی 1970.
  5. من مرۆڤم _ ساڵی 1970.
  6. گلۆر _ ساڵی 1970.
  7. پێنج کەس لە هۆتێلێکدا _ ساڵی 1970.
  8. لەژێر خۆڵەمێشەوە _ ساڵی 1971.
  9. ئەوانەی لەژێرەوەن _ ساڵی 1971.
  10. قبوڵ _ ساڵی 1971.
  11. جەنابی موفەتیش _ ساڵی 1971.
  12. ئۆتۆمۆبیلچی _ساڵی 1972.
  13. پیسکەی تەڕ پیر _ ساڵی 1972.
  14. چاڵی جەرگی پیرێژن _ ساڵی 1972.
  15. گوڵی خوێناوی ئۆپەرێن_ ساڵی 1972.
  16. شەو چەره_ ساڵی 2006.
  17. ئارەزوو _ ساڵی 2018.

سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

حەسەن شێخ مستەفا بۆسەلی

حەسـەن شــێخ مســتەفا بۆســەلى، ســاڵی ١٩٤٨ لە گونــدی بۆسەل لە قەزای زاخــۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی زاخۆ، دوای نسکۆی شؤڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دوای ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٣ کراوە بەفەرماندەی عەمەلیاتی سوپای چوار، لەرۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

جەعفەر مستەفا مەعروف

جەعـفەر مسـتەفا مەعـروف ناسـراو بە (شـــێخ جەعـــفەری جامانەســـور)، ســـاڵی ١٩٥٧ لەگونــدی گوندی سەرکان ناوچە ســرۆچک سەربە ناحییەی بەرزنجەی پارێزگــای سلێمانی لەدایـک بـووە، سـاڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە ڕیــزی یەکێتــی قوتابیــانی کوردســتاندا کردووە، لەساڵی ١٩٩٢ قایمقامی پێنجوێن بووە، ١٩٩٦ بە قایمقامی هەڵەبجەی شەهید دەستنیشان کراوە، سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٥ وەکو قایمقامی شاری ئاکرێ لە ئەرکدا بووە

زانیاری زیاتر

فەقێ ئەحمەد پشدەری

ئەحمەد محەمەد ئەبوبەکر، ناسراو بە (فەقێ ئەحمەد پشدەرى)، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى دەلگە لە ناوچەى پشدەر لە ناحیەى هێرۆ سەر بە قەزاى قەڵادزێ پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٩ وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى لە کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

زانیاری زیاتر

خالید تەها عەلی

خالید تەھا عەلی ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای دھـۆک لەدایـــــک بـــــووە. ڕۆژی ٤ی نیسانی١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ بووەتەسکرتێری سەندیکای کرێکـارانی دھـۆک، دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەساڵی ١٩٨٩ چووەتە وڵاتی نەمسا، ساڵی ١٩٩٩ گەراوەتەوە بۆ کوردستان، لە رۆژی ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەمید حەیدەر ئەرگوشی

حەمیـد حەیـدەر ئەحمەد، ناسراو بە (حەمید ئەرگۆشى)، لە دایک بووی گوندى ئەرگۆشى ناحیەى شێروان مەزنە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پـارتی دیمـوکراتی کوردسـتان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر