ئیسماعیل ئەحمەد مەناف حەبیب

ئیسماعیل ئەحمەد مەناف حەبیب، ساڵى ١٩٤٣ لە پارێزگاى دیالە لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى یەکیەتى قوتابیانى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ١٩٨٠ پلەى کارگێڕی لێژنە ناوچەى خانەقینى وەرگرتووە. لە ١٣ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٩ میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


ئیسماعیل ئەحمەد مەناف حەبیب، ساڵى ١٩٤٣ لە گوندى سەزەبڵاغ لە ناحیەى قورەتووى قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە لەدایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ئۆردوگاکانى ئەزەل و زەهاو نیشتەجێ بووە، دواتر لەلایەن ساواک بۆ شارى ئابادان دوور خراوەتەوە. ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان.

ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى یەکیەتى قوتابیانى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنى ٦ى بەمۆى هێزى ڕزگارى بووەتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٦٧ کراوەتە سەرپەل و بەرپرسی سەربازى. ساڵى (١٩٦٢-١٩٧٥) بەشدارى چەندین شەڕى دژى سوپاى عێراق کردووە، لەوانە شەڕى حاجى ئۆمەران و شەڕەکانى چیای زۆزک و خانەقین و شەڕى بەمۆ.

ساڵى ١٩٧٧ گەڕاوەتەوە شارەدێی ڕەوانسەر و پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە. ساڵى ١٩٨٠ پلەى کارگێڕی لێژنە ناوچەى خانەقینى وەرگرتووە و بەرپرسی سەربازى لێژنە ناوچەى ناوبراو بووە، بەشدارى چەندین مەفرەزەی پارتیزانى کردووە، ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى شەڕى خواکوڕکى کردووە. 

ساڵى ١٩٩١ وەک کارگێڕ و بەرپرسی بەشى سەربازى لێژنە ناوچەى کەلار بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستانى کردووە. ساڵى ١٩٩٢ دواى پێکهێنانى هێزى پێشمەرگەى هاوبەش بە پلەى موقەدەم کراوەتە فەرماندەى لیواى دووى کەلار و تا ساڵى ١٩٩٤ لەو ئەرکەى بەردەوام بووە.

ساڵى ١٩٩٤ کراوە بە ئەندامى میحوەرى نەوڕۆڵى لە هەڵەبجەى شەهید و دواتریش ئەرکى لێپرسراوى هەواڵگرى لیواى ٤٥ى گەرمیانى وەرگرتووە. ساڵى ١٩٩٦ لە سوپاى گەرمیان کراوەتە بەرپرسی ئیداری سوپا. ساڵى ٢٠٠٢ بۆتە ئەندامى سوپاى حەمرین و تا ساڵى ٢٠٠٥ لەو ئەرکەى بەردەوام بووە. 

ساڵى ٢٠٠٥ گوازراوەتەوە بۆ فەرماندەیی گەرمیان و بە پلەى عەقید کراوەتە بەرپرسی عەمەلیاتى فەرماندەیی گەرمیان و تا ساڵى ٢٠١٠ لەو ئەرکەى بەردەوام بووە و لەهەمان ساڵ تووشى جەڵتەى مێشک بووە، بۆیە ساڵى ٢٠١٢ خانەنشین کراوە. 

لە ١٣ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى  پارتى دیموکراتى کوردستان، بە هۆى ئەو خزمەتانەى کە پێشکێشى کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر