ئیسماعیل مەغدید عەزیز حەمۆک

ئیسماعیل مەغدید، کادری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و شانەی نهێنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناوشاری هەولێر، لە ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٩١ لە پارێزگای هەولێر کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و ئیسماعیل مەغدید لەگەڵ کۆمەڵێک هاوسەنگەری شەهید بوونە.


ژیاننامە

شەهید ئیسماعیل مەغدید لە ڕێکەوتی ١ی ئاداری ١٩٧٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی هەولێر بووە، ئیسماعیل مەغدید خێزاندار بووە و ناوی خێزانی حەبیبە محەمەدە و خاوەنی یەک کچ بووە بە ناوی ئاشنا.


خەباتنامە

شەهید ئیسماعیل مەغدید لە کاتی قوتابی بوونی لە قۆناغەکانی ناوەندی پەیوەندی کردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان و لەو ڕێکخراوە بۆتە کادر، دوای تەواوکردنی خوێندن بۆتە کادری شانەی نهێنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەرکی نووسینەوەی دروشمەکانی  شۆڕشی وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٩١ بۆتە پێشمەرگەی ناوچەی یەکی پیرمامی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەوکاتەدا سەید موحسین بەرپرسی لێژنە ناوچە بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕیندا بەشداری لە ئازادکردنی قەزای پیرمام و پارێزگای هەولێر کردووە.

لە ڕێکەوتی ٣١ی نیسانی ١٩٩١ ئیسماعیل مەغدید و دەستەیەک هاوسەنگەری لە چوارڕیانی زەعیم لەناو شاری هەولێر، کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و ئیسماعیل مەغدید شەهید بووە، هاوکات لەگەڵ شەهید ئیسماعیل مەغدید کۆمەڵێک هاوسەنگەری بە ناوەکانی نەسرەدین، سەلیم، جەلال و کوڕەکانی مەحمود سێ تیر شەهید بوونە لەو بۆسەیە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر