ئیبراهیم ئەحمەد موراد شاوەیس

ئیبراهیم ئەحمەد موراد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە.


ژیاننامە

ئیبراهیم ئەحمەد موراد شاوەیس، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی تەکیەی سەر بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و بۆ خوێندنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی ڕووی کردۆتە ناحیەی خورماڵ و دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، باوکی ئیبراهیم پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە و دوای نسکۆی شۆڕش تەواوی بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و لە شاری شیراز نیشتەجێ بوونە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فاتیمە عەلی ساڵح بووە و خاوەنی یەک کوڕ و یەک کچ بووە بەناوەکانی ئیسماعیل و هاجەر، ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید ئیبراهیم ئەحمەد موراد، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوەی خورماڵی سەر بە لیژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پلەی بەرپرسی شانەی شەهید مستەفای ناو ناحیەی خورماڵی وەرگرتووە.ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگەی لقی چواری عومەر غەمگین سەر بە بەتالیۆنی شنروێی هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان.

شەهید ئیبراهیم ئەحمەد موراد شاوەیس لە یەک کاتدا هەم ئەرکی پێشمەرگایەتی هەم ئەرکی کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەجێ گەیاندووە، لە ڕێکخستنی دیدار و چاوپێکەوتنی نێوان کادرانی شانەی نهێنی ناو شار و فەرماندەکانی شاخ ڕۆڵی باڵای هەبووە. توانیویەتی چەند تۆڕێکی هەواڵی بۆ دەستخستنی زانیاری لەسەر جوڵە و پلانی سوپای ڕژێمی بەعس دروست بکات.

لە شەوی ٢٧ لەسەر ٢٨ی شوباتی١٩٨٦ئیبراهیم ئەحمەد موراد و دوو فەرماندەی بەتالیۆنی هێزی سورێن و دوو پێشمەرگەی تر گەڕاونەتەوە بۆ ناو ناحیەی خورماڵ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕێکخستن لەگەڵ ستافی ڕێکخراوی خورماڵ، بەڵام لە مەجموعەی خورماڵ کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و لە ئەنجامدا ئیبراهیم ئەحمەد و هاوسەنگەرێکی بەناوی ساڵح تەحسین شەهید بوونە و عومەر غەمگین فەرماندەی بەتالیۆنی سێی هێزی سورێن بەسەختی بریندار بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر