ئیبراهیم توفیق ئەحمەد کاکە

ئیبراهیم توفیق ئەحمەد، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دوو جار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


ئیبراهیم توفیق ئەحمەد، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی نەوێی سەربە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، دانیشتووی کۆمەڵگای زۆرە ملێی باریکەی نزیک سەیدسادق بووە و تا پۆلی دووەمی ناوەندی خوێندووه‌، لە ساڵی ١٩٨٨ ئیبراهیم توفیق ئەحمەد دوای ئەنجامدانی چالاکییەک لە سەیدسادق لەلایەن ئەمنی شاری سلێمانی و ئەمنی سەیدسادقەوە ماڵەکەیان لە باریکە سوتێندراوە و باوکی و برایەکی بەناوی محەمەد بۆ ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانی سیاسی بوونە لە ئەمنە سورەکەی سلێمانی و باوکی لەژێر ئەشکەنجەدا هەردوو چاوی لە دەستداوە.

ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە لێژنە ناوچەی پێنجوێنی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان دروست کردووە. ساڵی ١٩٨٤ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی عەبدوڵای سەید مارف کە سەربە باڵی سەربازی ناوچەی پێنجوێن بووە، بەشداری چه‌ندین شه‌ڕی كردووه‌ له‌وانه‌، ساڵی ١٩٨٦ شەڕی ئەحمەد ئاوا، ساڵی ١٩٨٧ شەڕی قەرەداغ، ساڵی ١٩٨٨ داستانی خواکورک، چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزوور و شاری هەڵەبجە کردووە. 

ساڵی ١٩٨٧ لە شەڕی قەرەداغ کە ڕووبەڕوو بوونەوە بوو لەگەڵ جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەرکەوتووە و بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٨ و بۆ دووەم جار لە داستانی خواکورک فیشەکی بەرکەوتووە و بریندار بووە. 

ساڵی١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان کردووە وەک ئازادکردنی شاری هەڵەبجە، قەزای سەیدسادق، ناحیەی ناڵپارێز، ناحیەی عەربەت، شاری سلێمانی، شاری کەرکووک.

لە ٢٠ی ئاداری ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک و لەناو بارەگای ئەمنی بەعس شەهید بووە.  


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر