ئامینە خالید ئەمین مامەند

ئامینە خالید ئەمین مامەند، ساڵى ١٩٥٧ لە پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٤ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ بۆتە ئەندامى لێژنە ناوچەى پارتى لە واشنتۆن، ساڵى ١٩٩٨ بۆتە بەرپرسی لێژنە ڕێکخراوى واشنتۆن. لە ١٣ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٩ میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


ئامینە خالید ئەمین مامەند، ساڵى ١٩٥٧ لە شاری قەلادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، خێزاندار و خاوەنى دوو کوڕ و دوو کچ بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى سەراوگەرم نیشتەجێ بووە، دواتر لەلایەن حکومەتى ئێران گوازراوەتەوە بۆ شارى کەرەج، ساڵى ١٩٧٦ وەک پەنابەری سیاسى چۆتە وڵاتى ئەڵمانیا و لەوێشەوە چۆتە وڵاتى ئەمریکا و لەوێ نیشتەجێ بووە. 

ساڵى ١٩٦٤ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، بۆتە بەرپرسی لێژنە ناوچەى پشدەرى پارتی دیموکراتى کورستان. ساڵى ١٩٧٦ دواى گەیشتنیان بۆ ئەمریکا، هەوڵى چالاککردنەوەى ئۆرگانەکانى پارتیان لە شارى ساندیاگۆى ئەمریکا داوە. 

ساڵى ١٩٧٧ بە ئامادەبوونى سەرۆک مستەفا بارزانى نەمر و سەرۆک مەسعود بارزانى ئامادەى کۆنفرانسێک بووە بۆ ئەندامانى پارتی دیموکراتى کوردستان لە ویلایەتى ڤەرجینیا لە ناوچەى واشنتن دی سی، دەستەى نووسەرانى گۆڤارى زاگرۆس بووە لە ئەمریکا. ساڵى ١٩٩٢ بۆتە ئەندامى لێژنە ناوچەى پارتى لە واشنتۆن، ساڵى ١٩٩٨ بۆتە بەرپرسی لێژنە ڕێکخراوى واشنتۆن. 

لە ١٣ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى  پارتى دیموکراتى کوردستان، بە هۆى ئەو خزمەتانەى کە پێشکێشى کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر