ئازاد مەغدید حسێن عەلی

ئازاد مەغدید حسێن عەلی، ناسراو بە (دێوانە)، لە ساڵی ١٩٦٦ لە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە، تا کۆتا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵى ١٩٨٨ لە پیرمام دەست بەسەر دەکرێت و یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە تا ئێستاش بێ سەرو شوێنە و گۆڕبزرە.


ژیاننامە

دێوانە لە ساڵی ١٩٦٦ لە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە، تا کۆتا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، سەرقاڵی کاسبی ناو بازاڕ بووە، باوکی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە. دایکی ناوی حەبیبە عەبدوڵا بووە و برایەکانی ناویان نەوزاد، دڵزار، سەباح، رەشاد بووە و هەردوو خوشکەکەشى ناویان فێنک وکازیمە بووە.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٨٠ لە رێگەی وەستا یونس پەیوەندی بە رێکخستنە نهێنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ماوەی پێنج ساڵ وەک شانەی نهێنی کاریکردووە و نازناوی دێوانەى وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٨٥ چەکى هەڵگرتووە و لە رێکخراوی پیرمامى سەر بە ناوچەی شەقڵاوە بووەتە پێشمەرگە کە ئەوکات سەید پەپوولە بەرپرسی رێکخراو بووە.

لە بەرواری ٨ی ئابی ١٩٨٨ بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک چووەتە پیرمام و کەوتووەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێم، دوای ماوەیەک بەرگری لەخۆکردن و خۆبەدەستەوە نەدان، دواجار دەکەوێتە دەست سەربازەکان و دەستبەسەر دەکرێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە هیچ سۆراغێکی نیە و بێ سەروشوێنە و گۆڕبزرە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر