وەحید مەمو سەمەد ئەرگۆشی

وەحید مەمو سەمەد ئەرگۆشی مزوری، لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی بە رێخستنەکانی پارتی کردووە، لە هەمان ساڵدا بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٨٢ شەهید بووە.


شەهید وەحید مەمو سەمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆرى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، تا قۆناغى ناوەندى خوێندووە و خێزاندار بووە. ساڵى ١٩٧٨ ئاوارەى ولاتى ئێران بووە لە ئۆردوگاى زێوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە.
ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و هەمان ساڵ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لەهێزی بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٢ لە گوندى کۆنە لاجانى نزیک شارۆچکەى خانێی ڕۆژهەڵاتى کوردستان شەهید کراوە، لە گۆڕستانى مەلاباسەکی ئۆردوگاى زێوە بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر