هاشم محۆ فەرخۆ محەمود ستونی

هاشم محۆ فەرخۆ، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٨٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕینى کردووە و لە بەعشیقە شەهید بووە.


هاشم محۆ فەرخۆ، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە خاوەنی ٥ مندال بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە.

ساڵى ١٩٨٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لەگەڵ باقى مێرگەسۆرى بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى چەندین چالاکى پارتیزانى و شەڕى کردووە.

ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕینى کردووە و لە بەعشیقە شەهید بووە و لە گۆڕستانى خازر بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر