نەعمان حەمە ئەحمەد باوەیس

شەهید نەعمان حەمە ئەحمەد، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە و بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بووە، ساڵی ١٩٨٨ کەوتۆتە بۆسەی سەربازی هەواڵگری ڕژێمی بەعس لە ساتی دەستگیر کردنیەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


نەعمان حەمە ئەحمەد لە ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی کانیسکانی سەربە ناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٨ ڕاگواستی کۆمەڵگای زۆرە ملێی شانێری کراون و ئه‌وكات قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە.

ساڵی ١٩٨٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی لێژنەی ناوچەی دەربەندیخانی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٨٤ چەکی هەڵگرتووە و لە هێزی سورێنی لێژنەی ناوچەی دەربەندیخانی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە.

بەشداری شەڕی گوندی ڕیشێن، شەڕی قەرەداغ، شەڕی ئەحمەدئاوا، شەڕی ملە قۆنەرە، شەڕی چیای نەوێ، چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزوور کردووە.

ساڵی ١٩٨٧ لە کلکەی ۆڵەسمت لە چیای نەوێ، لەگەڵ هاوسەنگەرێکی بەناوی محەمەد حەمەنەوێی کەوتوونەتە بۆسەی هیزێكی یه‌كێتی و زۆر بە سەختی بریندار بوونە، ساڵی ١٩٨٨ لە چیای قەرەداغ لەگەڵ چەند هاوسەنگەرێکی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بوونە.

ساڵی ١٩٨٨ بۆ چالاکییەکی پاتیزانی گەڕاوەتەوە نزیک سەیدسادق و لە کومەڵگای زۆرەملێی باریکە کەوتۆتە بۆسەی سەربازی ئەمنی عەربەت و دەستگیر کراوە، لە ساتی دەستگیر کردنیەوە تا ئێستاش هیچ سۆراغێکی نیە و بێ سەروشوێنە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر