نەسرەدین حەمەکاکی مەولود سەلام

نەسرەدین حەمەکاکی، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگاى سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی کویە و چواردەوری قەزای دووکان و چواردەوری بازیان و تەکیە کردووە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ شەهید بووە.


شەهید نەسرەدین حەمەکاکی، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی کانی چناری سەربە ناحیەی پیرەمەگرونی سەربە قەزای دووکان پارێزگاى سلێمانی لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خویندووە، خێزاندار و خاوەنی شەش کوڕ و دوو کچ بووە، کوڕێکی بە ناوی نازم لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە. 

ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە لەلای عەبدوڵا ئاغا لە هێزی ڕزگای پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوکات بارەگایان لە غەمزەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە. لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی کویە و چواردەوری قەزای دووکان و چواردەوری بازیان و تەکیە کردووە. 

لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ نەسرەدین حەمەکاکی و دەستەیەک هاوسەنگەری کە پێکهاتبوون لە حەوت پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی چونەتە دەڤەری دووکان، دوای ئەنجامدانى ئەرکەکەیان لە گەڕانەوەدا لە سەر پردی چەرمەگای نزیک ناحیەی پیرەمەگرون، کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی سوپاى عێراق و نەسرەدین حەمەکاکی و پێنج هاوسەنگەری بەناوەکانی شەهید عومەر ئەحمەد سەمین، شەهید سدیق ئەحمەد، شەهید عوسمان حەمە خورشید، شەهید شەریف کەنەکەوی، شەهید لەتیف کەنەکەوی شەهید بوونە، هەروەها هاوسەنگەرێکیان بە ناوی حەمە دارتووی توانیویەتی لە بۆسەکەدا بە برینداری خۆی دەرباز بکات. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر