ژیاننامە
مەلاڕەزاق عومەر لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ستریانی سەربە قەزای ئاکرێ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە. بەهۆی شۆڕشی بارزانەوە ئاوارەی دەڤەری خۆشناوەتی بووە و لە ناحیەی هیران نیشتەجێ بووە، دواتر گوازراونەتەوە بۆ خوارووی عێراق و لە پارێزگای دیوانیە نیشتەجێ کراووە.
خەباتنامە
شەهید مەلاڕەزاق لە ساڵی ١٩٧٤ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی عەلی میرۆی سەر بە هێزەکەی حەمید ئەفەندی.
لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی کەندە گوڵی سەربە قەزای ئاکرێ لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق کە راستەوخۆ لەلایەن حەمید ئەفەندیەوە فەرماندەی هێرشەکە دەکرا، مەلاڕەزاق فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.