مەعروف قادر عەلى

مەعروف قادر عەلى، ناسراو بە مارف چۆمانى، ساڵى ١٩٥٦ لە گوندى چۆمانى سوایل ئاغا لە ناحیەى سمیلان سەر بەقەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بەهرەم نیشتەجێ دەبێت


مەعروف قادر عەلى، ناسراو بە مارف چۆمانى، ساڵى ١٩٥٦ لە گوندى چۆمانى سوایل

 ئاغا لە ناحیەى سمیلان سەر بەقەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە،

ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە

ئۆردوگاى بەهرەم نیشتەجێ دەبێت، ساڵى ١٩٧٦ ئاوارەى باشوورى عێراق

دەبێت، پاش دوو ساڵ مانەوەیان لەباشوورى عێراق دەگەڕێتەوە زێدى باب

و باپیرانى، ساڵى ١٩٨٥ بۆ ئۆردوگاى زۆرەملێی قوشتەپە لە پارێزگاى هەولێر ڕادەگوازرێنەوە، ساڵى ١٩٨٨ دەگەڕێتەوە ئۆردوگاى دیانا.

ساڵى ١٩٧٣ لەتەمەنى ١٥ ساڵى پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات لەگەڵ جەلیل شێرکاوەیی دەبێتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٩١ سەرەتاى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان لە شارى سۆران بەشدارى دەکات و ڕۆڵێکى باڵاى دەبێت، ساڵى ١٩٩٢ دواى پێکهێنانى لەشکرى کوردستان لە بەتالیۆنى ٩ی گۆشینە سەر بە لقى نەجمەدین گۆرۆنى دەبێتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ پلەى جێگرى بەتالیۆنى ١ لە لیواى ٧٢ى سوپاى باڵەک وەردەگرێت.

شەهید مەعروف چۆمانى بەشدارى چەندین شەڕی بەرگری لە یاسا و سەروەری کوردستان وەک شەڕەکانى  قەسرێ، حاجى ئۆمەران، بەردەبووک، ئاشى خدر ئاغا، گەروەبێشێ، لۆلان، خنێرە و چیاى حەساڕۆست دەکات.

لە شەوى ٢٩ لەسەر ٣٠ى ئابى ١٩٩٨ لەشەڕێکى دەستە و یەخە لەگەڵ چەکدارانى پەکەکە لە ناوچەى گۆجاڕ لە ڕەبایەى فاتان لە سێرێیانی دیلمان، لەگەڵ دوو لە هاوسەنگەرانى شەهید دەکرێت، پاش شەهیدکردنى تەرمەکەی دەسوتێندرێت و دەشێوێندرێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەرسەلان شێخۆ خالند

ئەرسەلان شێخۆ خالند، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨، بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نەجات جەلیل مەحمود

نەجات جەلیل مەحمود، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد عەزیز فەتاح

محەمەد عەزیز فەتاح، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مەجید حەمەد ئەمین مەلک

مەجید حەمەد ئەمین مەلک، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٧، دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد نەبی مستەفا

محەمەد نەبی مستەفا، ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. لە ڕۆژی ١٩ی تەمووزی ساڵی ١٩٩٧، لە چیای ڕۆبی ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.

زانیاری زیاتر