مەجید میتۆ ئەحمەد ستونی

مەجید میتۆ ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.


مەجید میتۆ ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە. ساڵى ١٩٩١ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان و لە گوندى سارداوى قەزاى مێرگەسۆر نیشتەجێ بووە. 

ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزی ئاوارە بە فەرماندەیی زەینەل ئەحمەد بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٨٥ بریندار بووە و بۆ چارەسەرى دەگوازرێتەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى ئەسفەهان.
ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٦ بۆتە ئامر سریە.

ساڵی ١٩٩٧ لە ناوچەی دەریە پەلی لە قۆپی شەهیدا لە دەڤەری بارزان لەلایەن چەکدارانى pkk شەهید کراوە و لە گۆڕستانی گوندی سارداو بە خاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر