موحسین ئیبراهیم محەمەد عەلی

موحسین ئیبراهیم محەمەد عەلی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە دۆڵی شەهید بووە.


ژیاننامە

موحسین ئیبراهیم محەمەد عەلی، لە ساڵی ١٩٣٧ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە و بەشداری خولی مامۆستایان کردووە و بووە مامۆستا لە ناحیەی هەریر. برایەکی بەناوی ئازاد ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٣ لە ئەمنی گشتی بەغدا لە سێدارە دراوە و شەهید بووە، دایکی موحسین ئیبراهیم ناوی بوهار محەمەد و خێزانی فەریدە ئەحمەدە و كچەکەی ناوی موژدە یە.


خەباتنامە

موحسین ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٦٢ بووە پێشمەرگە لەلای عەلی شەعبان فەرماندەی بەتالیۆنی بێتواتەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٦٣ لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێم لە دۆڵی خەلەکانی سەر بە قەزای دووکان، فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هاوسەنگەرانی هەر لە دۆڵی خەلەکان بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر