مستەفا غەریب شێخ عوسمان

مستەفا غەریب، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەلی عەلی بەگ شەهید دەبێت.


مستەفا غەریب، لەساڵی ١٩٤٢ لە گوندی باڵەکیانی شارۆچکەی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، نەخوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لەبەتالیۆنی حەمید ئەفەندی سەربە هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانی گۆڕەز و سەرتیز و گەروەبێش و گەلی عەلی بەگ کردووە، لە ١٦ی نیسانی ١٩٧٤ لە کاتی هێرشبردنە سەر سوپای ڕژێمی عێراق لە گەلی عەلی بەگ لەگەڵ برایەکی بەناوی شێخ غەریب شێخ کە ئەویش پێشمەرگە بووە، بە گولەی ڕژێمی عێراق شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر