ژیاننامە
مستەفا عەلی قادر حەسەن، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی خەتێی سەربە دۆڵی بالیسان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، خێزانی مستەفا عەلی ناوی حەلیمە باپیر و کوڕەکەی ناوی عەلی و کچەکانی ناویان هەمین، ئاسیا و شوکریە یە.
خەباتنامە
مستەفا عەلی لە ساڵی ١٩٦١ بووە پێشمەرگە لە هێزی حاجی ڕەحمان شێخ وەسانی، ئەم هێزە سەربەخۆ بووە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ بارەگای بارزانی بووە، هەروەها بارەگای ئەم قوەتە لە دەڤەری ئاشا بووە لە دۆڵی بلەیی.
مستەفا عەلی لە ساڵی ١٩٦٢ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بهعسهوه فیشەک بەر قاچی ڕاستی کەوتووە و بریندار بووە، فەرماندەی هێزەکەی مۆڵەتی سێ مانگی پێدەدات تا چارەسەر وەربگرێت، بەڵام مستەفا عەلی دوای ٤٢ شەو لە وەرگرتنی چارەسەر و پشوو، پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە گرتنەوەی چیای کۆڕەک، لە سەنگەری کەپکە قەلی فیشەک بەر سینگی مستەفا عەلی کەوتووە و شەهید بووە، جەستەی بەجێ دەمێنێت و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.