مستەفا باڵابەرز

مستەفا حەمەدئەمین ناسراوە بە (مستەفا باڵابەرز)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٢ لە ناحیەی سیروان شەهید بووە.


ژیاننامە

مستەفا حەمەدئەمین سەعید حەمەد ناسراو بە مستەفا باڵابەرز، ساڵی ١٩٦١ لە گوندی بانی شاری کۆن سەر بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووه‌، دایکی مستەفا باڵابەرز ناوی مینا حەمەعەلی بووە،  ساڵی ١٩٨٢ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید مستەفا باڵابەرز، ساڵی ١٩٨٠ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی سێی هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا عومەر غەمگین فەرماندەی بەتالیۆن بووە، پێشمەرگەیەکی کارامەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی دەشتی شارەزوور بووە و بەشداری لە حەوت چالاکی ئەو دەڤەرە کردووە، ساڵی ١٩٨١ بەشداری شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان کردووە.

لە ٨ی ئابی ١٩٨٢ بە مەفرەزەیەکی پارتیزانی بۆ ئەنجامدانی چالاکی چونەتە ناحیەی سیروان بە فەرماندەیی عومەر غەمگین، لە سیروان کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و مستەفا باڵابەرز چەند فیشەکێک بەر سکی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە، هاوسەنگەرانی بۆ چارەسەری دەیگوازنەوە بۆ گوندی ئەحمەد ئاوا و پێش گەیشتنی بە ئەحمەد ئاوا، مستەفا باڵابەرز بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە و هەر لە ئەحمەد ئاوا هاوسەنگەرانی بەخاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر