ژیاننامه
محەمەدئەمین فەقێ حەسەن خزر، ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی دەرگەڵە کە دەکەوێتە بناری شاخی هەندرێن و کارۆخ سەر بە قەزای ڕواندزی پارێزگای هەولێر چاوی بە دونیا هەڵێناوە، له‌سه‌ر خواستی مستەفا بارزانی له ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤیەت و به مه‌به‌ستی به‌رزكردنی ئاستی ڕۆشنبیری و پیشه‌یی له دوای موڵه‌تدان و ڕه‌زامه‌ندی كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی سۆڤیەت خوێندویه‌تی، له ١٥ی شوباتی ١٩٥٤ له په‌یمانگا وه‌رگیراوه و به‌شی كشتوكاڵی ته‌واو كردووه، پاش ماندوو بوون و شه‌ونخونی توانی بروانامه‌ی دیبلوم وه‌ربگرێت، ساڵی ١٩٥٢ له‌گه‌ڵ عائیشه عومه‌ر عوسمان خه‌ڵكی ئۆزبه‌كستان هاوسه‌رگیری كردووه، شه‌ش كور و سێ كچی هه‌بوون، له ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به كه‌شتی گرۆزیا له ڕێی به‌نده‌ری به‌سره له باشووری كۆماری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان و له شاری سلێمانی وه‌ك فه‌رمانبه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری كشتوكاڵی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی ئه‌و شاره داده‌مه‌زرێت، بۆیه هه‌ر له‌وێش ئاكنجی ده‌بێت، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران ده‌بێت، پاش دوو ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باشووری كوردستان، پاش چوارده ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی مێشك، له ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ كۆچی دوایی كرد.
خەباتنامە
محەمەدئەمین فەقێ حەسەن ده‌رگه‌ڵه‌یی لەتافی لاوێتیدا یەكێك بوو لەو پێشمەرگە دلێر و ئازایانەی كۆماری كوردستان له مەهاباد، لەگەڵ چەندین مێرخاس وپیاوی مەردی ئەو زەمانە، هەر لە باشووری كوردستانەوە یاوەری سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی ده‌كات بۆ گیانفیدایی لەپێناو سەربەخۆیی و ڕزگاری كوردستان بەرەو ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەوێش شەرەفی پێشمەرگەبوونیان لە وەزارەتی جەنگی كۆماری كوردستاندا وەرگرت، له ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له‌هێزی بارزان سه‌ر به سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی كردووه و له شه‌ڕه‌كانی نه‌لۆس و شه‌ڕی به‌ناوبانگی قاڕنێ به‌شداری كردووه، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و چاو نه‌ترس بووه، له‌و شه‌ڕانه‌دا ئازایه‌نه به‌رگری له ئامانجه‌كانی كردووه، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا له كاتی به‌رگریكردن فیشه‌كێك به‌ر تفه‌نگی ده‌ستی ده‌كه‌وێت و چه‌كه‌كه‌ی له نێوه‌ڕاسته‌وه ده‌بێته دووكه‌رت، به‌ڵام ئه‌و به بوێری و ئازایه‌تی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رگریكردن، بێ گوێدانه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆی له دواوه ده‌سوڕێته‌وه به‌به‌ردی ده‌ستی له سه‌ربازێكی ئێرانی ده‌دات و هه‌ر به چه‌كه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ربازه به‌رده‌وام ده‌بێت له هێرشكردن بۆ سه‌ر هێزی دوژمن، ئه‌م نه‌به‌ردیه‌ی محەمەدئەمین فەقێ حەسەن ده‌رگه‌ڵه‌یی، كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت بۆسه‌ر وره‌ی پێشمه‌رگه و هاوه‌ڵه‌كانی له هێزی بارزان، دواجار كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڕانی ئاراسته‌ی شه‌ڕه‌كه، بۆیه ئه‌و نه‌به‌ردیه ده‌بێته هۆكاری سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه له‌و شه‌ڕه و شكستی سوپای ئێران، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێته مایه‌ی پاراستنی گیانی خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی بارزانی نه‌مر و ده‌ربازبوونیان له چه‌پۆكی دوژمن، ئه‌و شه‌ڕه به‌پێی ڕۆژنامه ئێرانیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م گه‌وره‌ترین شكستی سه‌ربازی بوو به‌ر سوپای ئێران كه‌وت.
له ١٩ی نیسانی ١٩٤٧ محەمەدئەمین فەقێ حەسەن ده‌رگه‌ڵه‌یی هاوتای سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی تر، بڕیاری داوه له ژێر فه‌رمانده‌یی جه‌نەڕاڵ مستەفا بارزانی له به‌رخودان به‌رده‌وام بێت، له ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ به‌شداری ڕێڕه‌وی به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت كردووه، له ٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ تا ١١ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ به‌شداری شه‌ڕه‌كانی گه‌لی قتور و پردی ماكۆ (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)ی كردووه. له ١٨ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له ڕووباری ئاراس كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان ئێران و یه‌كێتی سۆڤیەت په‌ڕیوه‌ته‌وه بەرەوسۆڤیەت.
دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی لە شاری نه‌خچه‌وانی کۆماری ئازه‌ربایجان بۆ ماوه‌ی چل ڕۆژ له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رئاوەڵا كه به ته‌لی دڕكاوی ده‌ورەدرابوو، دانران و له‌لایه‌ن کۆمەڵێک سه‌ربازه‌وە پاسه‌وانییان لێده‌كرا و له ڕووی خۆراك و پۆشاك و هاتوچۆوە وه‌كو دیلی شه‌ڕ مامه‌ڵەیان له‌گه‌ڵدا كراوە. دواتر له‌سه‌ر بڕیاری حکومەتی سۆڤیەت به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر له كۆماری ئازه‌ربایجان دابەشکران. له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ گواستراونه‌ته‌وه بۆ سەربازگەیەک لەسەر دەریاى خەزەر لە باكۆى پایتەختى كۆماری ئازه‌ربایجان و له ٢٣ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سه‌ربازییان پێدراوه و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رانی كۆماری ئازه‌ربایجان ڕۆژانه هه‌شت كاتژمێر مه‌شقی سه‌ربازییان پێ کراوە.
پاش مامەڵەى خراپى جەعفەر باقرۆڤ لەگەڵ هەڤاڵانى، بڕیاردەدرێت کەمپە سەربازییەکەى له ٢٩ی ئابی ١٩٤٨ له كۆماری ئازه‌ربایجانەوە بگوازێتەوە بۆ كۆمه‌ڵگای چرچوك لە نزیك تاشكه‌ندی پایته‌ختی كۆماری ئۆزبه‌كستان و له‌وێش لە مه‌شقی سه‌ربازی بەردەوام دەبن. لە ئاداری ١٩٤٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به شێوه‌ی ده‌سته و تاخم به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌سه‌ر گونده هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی یەكێتی سۆڤیەتدا دابه‌شكران و له كێڵگه‌ی كۆلخۆزه‌كان (ئەو زەویانەى خەڵک بە کرێ لە حکومەت دەیگرتنەوە و دواتر بەشى حکومەتیان دەدایەوە) كاریان ده‌كرد.
دواى هەوڵێکى زۆر و ناردنى چەندین نامە لەلایەن جەنەڕاڵ بارزانییەوە بۆ ستالین، دواجار نامەیەک دەگاتە دەست ستالین کە تێیدا بارزانى باسى دەردەسەرییەکانى هەڤاڵانى خۆی دەکات و ئەویش دەستبەجێ بڕیارى پێکهێنانى لێژنەیەک دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخى هەڤاڵانى بارزانى و دواجار بڕیارى لێژنە ئەوە دەبێت کە هەموویان لە شارى ڤریڤیسکى کۆبکرێنەوە، بۆیە ناوبراو لە مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٥١ دەچێتە شاری ڤریڤیسكی لە سۆڤیەت.
لە ساڵى ١٩٥٨ کۆمارى عێراق بە سەرۆکایەتى عەبدولکەریم قاسم دادەمەزرێت، ناوبراو له ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به كه‌شتی گرۆزیا له ڕێی به‌نده‌ری به‌سره له باشووری كۆماری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان.
لەگەڵ یەکەم تەقەی تفەنگی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولی ساڵی ١٩٦١ له ده‌رفه‌تێك له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی كه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و له سلێمانی فه‌رمانبه‌ر بوون، شاری سلێمانی بەجێ دەهێڵێت و دەگەڕێتەوە دەرگەڵە و چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتەوە شان، له دوای ڕێکەوتنەکەی ١١ ئازاری ١٩٧٠ی نێوان شۆڕش و حکومەتی بەغدا دووبارە دەگەڕێتەوە سەر کاره‌كه‌ی خۆی لە بەکرەجۆی شاری سلێمانی، پاش ساڵێک مانه‌وه‌ی له‌و شاره خۆی دەگوازێتەوە بۆ ناو شاری هەولێر و لە فەرمانگەی کشتوکاڵی شارۆچکەی خەبات وه‌ك فه‌رمانبه‌ردەست بەکار دەبێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دووری ناوچه‌كه له زێدی خۆی، لەوێش زۆر نامێنێتەوە دوای ساڵێک فه‌رمانبه‌ریه‌كه‌ی خۆی دەگوازێتەوە بۆ فەرمانگەی کشتوکاڵ لە قەزای چۆمان و لە دەرگەڵە نیشتەجێ دەبێتەوە، لە ساڵی ١٩٧٤ دوای پاشگەز بوونەوەی ڕژێمی عێراق لە ڕێکەوتننامەی ١١ ئازار دەست پێ کردنەوەی شەڕ، دووباره چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌وه شان و دەبێتەوە بە پێشمەرگە.
محەمەدئەمین فەقێ حەسەن ده‌رگه‌ڵه‌یی، به درێژایی شۆڕشی ئەیلوول چه‌ندین پله و به‌رپرسیاریه‌تی له‌نێو شۆڕش وه‌رده‌گرێت، له‌وانه: سه‌رپه‌ل، سه‌ر لق، جێگری به‌تالیۆنی چوار، پاشان جێگری ئامرهێزی هندرێن و سه‌رپه‌شتیاری سه‌رپه‌ل و سه‌رلقه‌كانی هێزه‌كه، پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا و چاونه‌ترس بووه، له زۆربه‌ی نه‌به‌ردیه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول به‌شداریه‌كی كارای ده‌بێت، هه‌ر له‌شه‌ڕی زۆزک و هەندرێن و كۆڕه‌ك و گه‌لی عه‌لی به‌گ و گۆڕنۆك و مێگر...هتد، له شه‌ڕی داره قه‌سپ له ١٩ی نیسانی ١٩٧٤ خۆی و نوری كوڕی زۆر به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن، نوری له‌و شه‌ڕه به ٢٦ فیشه‌ك بریندار ده‌بێت به موعجیزه له مردن ڕزگاری ده‌بێت، تاوه‌كو نسكۆی شۆڕش به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌ركی خۆی وه‌ك پێشمه‌رگه.
ساڵی ١٩٧٥ پاش ڕێکەوتنە شومەکەی جەزائیر، حەمەدەمین فەقێ حەسەن لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و ماوه‌یه‌ك لەوێ بە ئاوارەیی دەمێنێتەوە، لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٦ دووبارە بۆ باشووری كوردستان دەگەڕێتەوە، به‌ڵام دوورده‌خرێته‌وه بۆ باشووری عێراق، به‌ناچاری له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام پاش دوو ساڵ ژیان به‌سه‌ربردن له باشووری عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌ست و پەیوه‌نده‌كانی حزبی به‌عس گومانی زۆری له‌سه‌ر ده‌بێت، بۆیه نیشته‌جێبوونی ناچاری (اقامة الجبري) ده‌كرێت له شاری ڕواندز، له‌به‌ر پێویستی ژیان و گوزه‌ران دەگەڕێتەوە سەر کاری خۆی لە فەرمانگەی کشتوکاڵی شاره‌كه، داوی ئه‌وه‌ی ڕاژه‌ی فه‌رمانبه‌ری ده‌گاته ئاستی خانه‌نشین بوون، خانه‌نشین ده‌بێت.
لە دوای ڕاپەپڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ دێتە شاری سۆران له‌و شاره نیشته‌جێ ده‌بێت، دوای چواردە ساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی جەڵتەی مێشک له ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ لە تەمەنی ٩٥ ساڵی کۆچی دوایی دەکات.
سەرچاوە:
ئه‌رشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.