محەمەدئەمین عەزیز حسێن زراری

محەمەدئەمین عەزیز حسێن ناسراو بە (مام هەمزە)، لە ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی گردیماوان سەر بە ناوچەی زرارەتی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە و لە شۆڕشی ئەیلوول پلەی سەرلق بووە.


 محەمەدئەمین عەزیز حسێن ناسراو بە (مام هەمزە)، لە ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی گردیماوان سەر بە ناوچەی زرارەتی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە و لە شۆڕشی ئەیلوول پلەی سەرلق بووە.

ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە.

ساڵی ١٩٦١ لەگەڵ هەلگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بەشداری تێدا کردووە. لە زۆربەی شەڕ و نەبەردیەکانی شۆڕشی ئەیلوول بەشداری کردووە.

ساڵی ١٩٧٥ بەمەبەستی سەردانی یەکێک لە براکانی بەناوی سدیق عەزیز کە برینداری شەڕ کە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو ڕووی لە وڵاتی ئێران کرد و دواتر بە هۆی ڕێکەوتننامەی جەزائیر نەیتوانی بگەڕێتەوە کوردستان.

سالی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە ناو ڕێزی شۆڕش و پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان کردووە و درێژەی بە خەبات داوە.

ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ پاش شەڕێکی قارەمانانە لە دەورووبەری بێخمە لە گوندی مەکردان، دوای تەواو بوونی فیشەکی چەکەکەی لەگەڵ پێشمەرگەیەکی تر بە ناوی (سەید سەعید ئەحمەد) دوا گولەی چەکەکەیان بۆ خۆیانەوەنا و خۆیان شەهید کرد.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر