محەمەد ئەمین مەحمود حەمەساڵح

محەمەد ئەمین مەحمود، کادری ڕێکخستنه‌ نهێنیه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩١ پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، هه‌مان ساڵ لە دەڤەری گەرمیان کەوتوونەتە بۆسەی سوپای ڕژێمی بەعس و محەمەد ئەمین مەحمود بە برینداری بێ سەرووشوێن بووە و هیچ سۆڕاغێکی نیە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


محەمەد ئەمین مەحمود، ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی کانی وەیسکێی سەربە ناحیەی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تاقۆناغی سەرەتایی خوێندووە. خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ڕەعنا محەمەد بووە و خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی غەفور، عەتا، عەدنان، عادل، سەرگوڵ، ئەختەر، ڕۆشنا.

ساڵی ١٩٨٦ بۆتە کادری ڕێکخستنە نهێنیه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەندی لەگەڵ حەسەن زەمەقی ئەندامی هێزی سیروانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەبووە، ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان چەکی هەڵگرتووە و بۆتە پێشمەرگە لە هێزی سیروان، دەربەندیخان، عەربەت، هەڵەبجە، کەلار، باوەنور، خانەقین کردووە.

ساڵی ١٩٩١ لە نێوان خانەقین و جەلەولا، محەمەد ئەمین مەحمود و هاوسەنگەرانی کەوتوونەتە بۆسەی سوپای ڕژێمی بەعس و شه‌هید محەمەد بریندار بووە، دواتر لەلایەن سەربازەکانەوە براوە و تا ئێستاش هیچ سۆراغێکی نیە و بێ سەروشوێنە، هاوکات لەو بۆسەیەدا چەند هاوسەنگەرێکی شەهید بوونە بە ناوەکانی عەبدوڵا سۆفی، محەمەد عەلی محەمەد، مام عەمین، کاکە ڕۆستەم، ناسیح گڵەجاڵی، حەمەئەمین شەریف، عەزیم دەروێش، حەمەی عسمەت.


سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر