محەمەد عەلی محەمەد عەلی

محەمەد عەلی محەمەد، ئەندامی ڕێکخستنەکانی نهێنیه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩١ لە دەڤەری گەرمیان کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و محەمەد عەلی محەمەد بە برینداری بێ سەروشوێن بووە و هیچ سۆڕاغێکی نیە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


شەهید محەمەد عەلی محەمەد، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی شاوازی سەربە ناحیەی مەیانی قەزای خانەقین لە دایکبووە. گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سەبیحە محەمەد بووە و خاوەنی دوو کوڕ و سێ کچ بووە بە ناوەکانی سالار و سەردار و سوریا و نیگار و تریفە.

ساڵی ١٩٨٥ بۆتە ئەندامی ڕێکخستنەکانی نهێنیه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەگەڵ مه‌لا بارزان کادری لیژنەی ناوچەی دەربەندیخانی سەربە لقی چواری پارتی کاری کردووە، بەژداری لە کۆمەڵێک چالاکی نهێنی لە دەڤەری گەرمیان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بۆتە پێشمەرگەی لێژنە ناوچەی دەربەندیخان، به‌شداری لە ئازادکردنی دەربەندیخان، کەلار، باوەنور، خانەقین کردووە.

ساڵی ١٩٩١ لە نێوان خانەقین و جەلەولا، محەمەد عەلی محەمەد و هاوسەنگەرانی کەوتوونەتە بۆسەی سوپای ڕژێمی بەعس و محەمەد عەلی محەمەد بریندار بووە و هەردوو قاچی لەدەست داوە، دواتر لەلایەن سەربازەکانەوە ناوبراو براوە و تائێستاش هیچ سۆراغێکی نیە و بێ سەروشوێنە، هاوکات لەو بۆسەیەدا چەند هاوسەنگەرێکی شەهید بوونە بە ناوەکانی عەبدوڵا سۆفی، حەمەئەمین مەحمود، مام عەمین، کاکە ڕۆستەم، ناسیح گڵەجاڵی، حەمەئەمین شەریف، عەزیم دەروێش، حەمەی عسمەت.


سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر