محەمەد عەزیز فەتاح

محەمەد عەزیز فەتاح، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


شەهید محەمەد عەزیز فەتاح لە ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی لێلکان سەربەقەزای سیدەکان لەدایک بووە، خەریکى کارى جوتیارى بووە و سەڵت بووە.

ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٦ لە سوپای سیدەکان بۆتە پێشمەرگە و هەمان ساڵ بۆتە سەرلق، لە شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری باڵەکایەتی و سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای دێل لەدەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر