محەمەد سادق خزر ئیسماعیل

شەهید محەمەد سادق پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ نزیک گوندی ناوپردان شەهید بووە.


محەمەد سادق لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی سێکانی سەربە ناحیەی تەق تەقی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، محەمەد سادق خێزاندار بووە و خێزانی ناوی خونچە سەعید بووە، خاوەنی سێ کوڕ و سێ کچ بووە بە ناوەکانی قادر، شوکر، سابیر، گوڵێخا، کەژێ، کابان. 

ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە لقی نەسرەدین مستەفا سەربە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان. لە دوای بەیاننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ محەمەد سادق هەر وەک پێشمەرگەی بارەگای هێزی دەشتی هەولێر دەمێنێتەوە. 

لە مانگی ئابی ١٩٧٤ محەمەد سادق و چەند هاوسەنگەرێکی کەوتوونەتە بەر هێرشی فڕۆکەی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و لە نزیک گوندی ناوپردانی دەڤەری چۆمان، محەمەد و هاوسەنگەرێکی کە ناسراوە بە گاینێجەیی شەهید بوونە، دواتر لەلایەن گوندنشینانی ئەو دەڤەرەوە بە خاک سپێدراون.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر