محەمەد حاجی ساڵح حاجی

شەهید محەمەد حاجی لە ساڵی ١٩٦٧ لە ناحیەی هەڵشۆی سەربە قەزای پشدەر پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستانى کردووە، لە ٢١ى ئازارى ١٩٩١ لە شارى کەرکووک شەهید بووە.


شەهید محەمەد حاجی لە ساڵی ١٩٦٧ لە ناحیەی هەڵشۆی سەربە قەزای پشدەر پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، سەرقاڵی کاری جوتیاری گوند بووە و تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە و خاوەنی یەک کوڕ و یەك کچ بووە.

ساڵى ١٩٨٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە هێزەکەی خاڵە سەید کاکە، کە ئەو کات بارەگای هێزەکەیان لە دۆڵی بالیسان بووە بۆتە پێشمەرگە. بەشداری لە چەند چالاکییەکی پارتیزانی کردووە، لەوانە چالاکیەک لە ناو شاری هەولێر، چالاکیەک لە قەزای کۆیە. هەروەها لە شەڕەکانی دۆڵی بالیسان، شەڕەکانی دەشتی کۆیە، شەڕەکانی چیای سەفین و سماقوڵی بەشدارى کردووە. لە شۆڕشی گوڵاندا سێ جار بریندار بووە، لەوانە ساڵى ١٩٨٥ لە شەڕی سماقوڵی بەرامبەر سەربازی ڕژێمی بەعس، ساڵى ١٩٨٧چالاکی پارتیزانی لە شەقامی سوڵتان مزەفەر لە شاری هەولێر، ساڵى ١٩٨٩ چالاکی پارتیزانی بنکەی پۆلیسی قەزای کۆیە.

ساڵی ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستانى کردووە، لە ئازادکردنی شەقڵاوە، کۆڕی، شاوەیس، هەولێر، پردێ، کەرکووک بەشدار بووە.

لە ٢١ی ئازارى ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک و لەناو گۆڕەپانی سەربازگەی خالید فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە و تەرمەکەى  هەر لەو گۆڕەپانەدا بەجێ ماوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر