محەمەد تۆفیق عەزیز کەنعان

محەمەد تۆفیق عەزیز ناسراوە بە (حەمە چاو جوان)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە ، ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.


ژیاننامە

محەمەد تۆفیق عەزیز کەنعان ناسراوە بە حەمە چاو جوان، ساڵی ١٩٥١ لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی خورماڵ بووە و تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە، مەحەمەد تۆفیق عەزیز خێزاندار بووە و خێزانی ناوی شکۆفە سەعید بووە و خاوەنی یەک کچ بووە بەناوی ڕێزان، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید محەمەد تۆفیق، ساڵی ١٩٦٧ بۆتە ئەندامی بەشی سیاسی لە شانەی نهێنی سەر بە ڕێکخراوی خورماڵی لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا سەعەی قالەی خەیات بەرپرسی ڕێکخراو بووە، لە مانگی ١ی ١٩٦٩ بۆتە پێشمەرگە لە لقی ٤ی عوسمانی عەلی چەتوون، کە سەربە بەتالیۆنی ٧ی بیارەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کە لەوکاتدا جەمال نامیق فەرماندەی بەتالیۆن بووە.

ساڵی ١٩٦٩ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژێم (کۆڵوانە سور) بۆ سەر سەنگەری بەرگری عەبابەیلێ بە سەختی بریندار بووە، دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕاوەتەوە خزمەتی شۆڕش و پلەی سەرپەلی وەرگرتووە.

لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک، لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر