مامەند سوڵتان مەحمود، لەساڵی ١٩٤١ لە گوندی باڵەکیانی شارۆچکەی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، نەخوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات ودەبێتە پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندە عەریف یاسین، بەشداری شەڕەکانی زۆزک و گۆرەز و هەندرێن کردووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە شەڕی چیای هەندرێن بەگولەی ڕژێمی عێراق شەهید بووە.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.