مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.


شەهید مامند غەزالی ئێدلبى، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، خێزاندار بووە. ساڵی ١٩٨٣ ئاوارەی سەر سنوری وڵاتی تورکیا بووە، دواتر ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە ئۆردوگای زێوە نێشتەجی بووە. سالى ١٩٩٢ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان.

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕەکانى کردووە. ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى کوردستانى کردووە. ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هیزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە لیواى ١٠٣ى فەوجى ٣ى سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە. لە ٢٨ى ئابى ١٩٩٥ لە هێڕشى چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە گوندى لێڕی ناحیەی شێروان مەزن بریندار بووە و لە ١٢ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە و لە گۆڕستانى بارزانیان لە شارى سۆران بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر