لیزا فەلەکەدین کاکەیی

لیزا فەلەکەدین سابیر، ساڵى ١٩٨٥ لە ئێران لەدایک بووە، دەرچووى بەشى ژمێریارى کۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابووری زانکۆى سەڵاحەدینە.


ساڵى (٢٠١٤- ٢٠١٦) ئەندامی مەکتەبى پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵى (٢٠١٦-٢٠١٨) لە مەکتەبى پەیوەندییە گشتییەکان بەرپرسی مەلەفی ئایینەکان بووە.

ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان بووە، ئەندامی لێژنەی دارایی و کاروباری ئابووری و ئەندامی لێژنەی ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بووە.

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەڵبژێردرا. 


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سالار عوسمان حسێن

سالار عوسمان حسێن، ناسراو بە دکتۆر سالار، ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەولێر لەدایکبووە. خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە شارى هەولێر تەواو کردووە، دکتۆراى لە ئەدەبى کوردى لەزانکۆى دهۆک بەدەست هێناوە. خاوەنى ١٢ پەرتووکە لە بوارەکانى : ئەدەب، زمان، ڕۆژنامەگەرى و سیاسەت

زانیاری زیاتر

سەگڤان هالۆ

سه‌گڤان عوسمان هالۆ، ناسراو بە سەگڤان هالۆ، لە ١ى تەممووزی ١٩٦٨ لە گوندى بۆسەل سەر بەقەزاى زاخۆى پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٨ بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە، ساڵى ٢٠١٦ بڕوانامەى ماستەرى لە یاسا لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە.

زانیاری زیاتر

ئاری فارووق حەسەن

ئاری فارووق حه‌سه‌ن، ناسراو بە ئاری نانەکەلی، لە ٢١ى ئابى ساڵى ١٩٧٤ لەشارى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٤ بڕوانامەى لەبەشى یاسای کۆڵێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر