ڕێكه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970، هه‌لی بۆ چالاكی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕە‌خساند. به‌هۆی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یشه‌وه یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بووه ئه‌ندامی یه‌كێتی گشتی ئافره‌تانی عێراق. ئیتر بۆ ڕێكخستنی ئیشوكاره‌كانی له بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا، یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانیش وه‌ك تێكڕای ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی تر پێویستی به سازدانی كۆنگره هه‌بوو.
ده‌سته‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م، ڕێكه‌وتی 25ی ئه‌یلوولی 1970ی بۆ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م دانا و له‌م ڕۆژە‌یشدا كۆنگره‌كه له باره‌گای سه‌ره‌كی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری به‌غدا ساز درا، كه تێیدا سه‌ركردایه‌تییه‌ك له دوازده كه‌س پێكهات، به‌جۆرێك بۆ هه‌ریه‌ك له به‌غدا، کەرکووک و سلێمانی یەکی سێ نوێنەر ده‌ستنیشان كرا بۆ هه‌ر كام له ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌غدا، خانه‌قین، کەرکووک و سلێمانییش نۆ ئه‌ندام و سێ یه‌ده‌گ هه‌ڵبژێرا. به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی نوێنه‌رانیانه‌وه، هیچ كه‌سێك له هه‌ولێر و دهۆك هه‌ڵنه‌بژێردرا و بڕیار درا له دواتردا ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان بۆ ده‌ستنیشان بكرێت. له كۆنگره‌كه‌دا، زه‌كیه ئیسماعیل حه‌قی به سكرتێر١ و پارێزه‌ر فه‌وزیه موراد، به جێگری سكرتێر هه‌ڵبژێردران. ئه‌م كۆنگره‌یه له شاری به‌غدا ساز دراوه‌٢.
لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنیش له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهات:
١- پرشنگ محه‌مه‌د مه‌مه‌ند
٢- مامۆستا دره‌خشان حه‌فید
٣- ئه‌نجوم عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، ناسراو به ئه‌نجوم زوهدی
٤- مامۆستا نه‌رمین عوسمان حه‌سه‌ن
٥- سه‌بریه ئه‌حمه‌د قادر، ناسراو به سه‌بریه مام ئه‌حمه‌د٣.
نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م، ده‌سته‌ی كارگێڕیی باڵای یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانیان به‌م شێوه‌یەی خواره‌وە هه‌ڵبژارد:
١- زه‌كیه ئیسماعیل حه‌قی- سه‌رۆك
٢- ساجیده محه‌مه‌د- جێگری سه‌رۆك
٣- مونیره قه‌زاز- ئه‌مینداری سندوق
٤- په‌یمان جیاوك- سكرتێری گشتی
٥- فه‌خریه سه‌عدوڵا- ئه‌ندام
٦- حه‌سیبه قه‌زاز- ئه‌ندام
٧- سوعاد ئه‌حمه‌د مه‌كی- ئه‌ندام
٨- بەهیجه محه‌مه‌دعه‌لی قازی- ئه‌ندام
٩- زه‌كیه عه‌لی- ئه‌ندام
١٠- پاكیزه جه‌لال- ئه‌ندام
١١- نازه‌نین فه‌خری- ئه‌ندام
١٢- قومریه محه‌مه‌د عه‌بدوڵا- ئه‌ندام
١٣- سروه عوسمان سه‌عید- ئه‌ندام
١٤- خه‌دیجه عه‌بدولكه‌ریم- ئه‌ندام٤.
سەرچاوه و پەراوێز
١- ئافره‌تانی كوردستان، گۆڤاری برایه‌تی، ژماره 7، ساڵی 1، خولی دووه‌م، به‌غدا، ناوه‌ڕاستی ته‌شرینی یه‌كه‌می 1970ز، ل 31؛ گلنام محمود مصطفی، تأریخ نضال أتحاد نسا‌ء كوردستان، القسم 6، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد 718، الأربعاء، 23 آذار 1994م، ص 7.
٢- یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان 11ی كانونی یه‌كه‌می 1952، (هه‌ولێر ـ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ـ 2010ز)، ل 20.
٣- ئەرشیڤى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان، ده‌قی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌رمین عوسمان حه‌سه‌ن، 1ی ئایاری 2018.
٤- اتحاد نسا‌ء كردستان یعقد كونفرانسه الأول في بغداد، جریدة التآخي، العدد 560، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، السبت، 10 تشرین الأول 1970م، ص 3.
