ئه‌م كۆنگره‌یه، له ڕێكه‌وتی 12- 14ی ئاداری 2007، له شاری هه‌ولێر، به دروشمی (په‌ره‌پێدانی تواناكانی ئافره‌تان له‌پێناو بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسان)، به ئاماده‌بوونی 175 نوێنه‌ر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد١.
لەلایەن نوێنەرانى کۆنگرەوە، ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌م شێوه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژێردرا:
١- دكتۆر كوردستان عه‌بدولڕە‌حمان، ناسراو به كوردستان موكریانی
٢- سه‌بیحه ئه‌حمه‌د مسته‌فا
٣- سه‌نا یه‌عقوب
٤- مه‌هاباد محه‌مه‌د ئه‌مین
٥- مامۆستا نازدار ئه‌سعه‌د محه‌مه‌دئه‌مین
٦- نه‌ورۆز عیزه‌دین
٧- میدیا حه‌سه‌ن حسێن
٨- جوله حاجی عومه‌ر
٩- كۆسار كه‌ریم.
سێ پاڵێوراویش به ده‌نگی نوێنه‌ران به یه‌ده‌گ هاتنه هه‌ڵبژاردن:
١- جوان كه‌مال
٢- ڤیان مایی
٣- ڕۆزه عه‌بدوڵا2.
له كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكه‌وتی 18ی ئاداری 2007، لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن دكتۆر كوردستان موكریانی به سكرتێری نوێی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هه‌ڵبژارد٣. هه‌روه‌ها زاراوه‌كانی تایبه‌ت به په‌یكه‌ری ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان گۆڕانكاریی به سه‌ردا هات و لق بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا، ناوچه بۆ ئەنجوومەنی قه‌زا، لێژنه‌ی ڕێكخراویش بۆ ئەنجوومەنی ناحیه گۆڕا و شه‌ش ئەنجوومەن لە پارێزگاکانی هەولێر، کەرکووک، دهۆک، سلێمانى، موسڵ و بەغدا، دامه‌زران٤.
سەرچاوه و پەراوێز
١- به ئاماده‌بوونی فازڵ میرانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره 2436، هه‌ولێر، سێشه‌مه، 13ی ئاداری 2007ز، ل ل 1، 13؛ جوله حاجی، كۆنگره‌ی شه‌شه‌می (ی.ئا.ك) كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانه به تواناكانی ئافره‌تان، گۆڤاری وێ، ئۆرگانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ژماره 1، هه‌ولێر، ده‌زگای ئاراس، كانونی یه‌كه‌م 2007ز، ل 4.
٢- جوله حاجی، سه‌رچاوه‌ی پێش‌و، ل ل 5-٦.
٣- هه‌ڵبژاردنی سكرتێری نوێی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره 2442، هه‌ولێر، دووشه‌مه، 19ی ئاداری 2007ز، ل 4.
٤- جوله حاجی، سه‌رچاوه‌ی پێش‌و، ل 6.
