بەڕێوەچوونى کۆنگرە:
بەمەبەستى سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەى ڕیزەکانى و خۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخى نوێ، سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بڕیارى بەستنى کۆنگرەى دوازدەیەمینى خۆى دا، بۆ ئەم مەبەستە، لێژنەیەکى ئامادەکارى کۆنگرا پێکهێنرا و مانگى تەمووزى ساڵى ٢٠٠٧ وەک وادەى بەستى کۆنگرە دەستنیشانکرا، لە ماوەیەکى کورت‌دا لە لایەن لێژنەى ئامادەکارەوە ئامادەکارییەکانى بەستى کۆنگرە بەکۆتا هاتن و ئەندامان لە ڕێکخستنى لقەکان بۆ کۆنگرە سەرکەوتن، بەڵام بەهۆى چەند هۆکارێکەوە کۆنگرە لە وادەى دیاریکراو ئەنجام نەدرا و بۆ دوو مانگ دواکەوت١.
دواى تەواوى ئامادەکارییەکان، له ڕۆژانی ٢٣ - ٢٤ی ئه‌یلوولی ٢٠٠٧، کۆنگرە له هۆڵی پێشه‌وا، لە شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی ٤١٠ نوێنه‌ر له گشت ڕێكخستنی لقه‌كان، به دروشمی (زانست و خه‌بات له پێناو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاد - به‌ره‌و دواڕۆژێكی پڕشنگدار)، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردستان٢. فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و باڵیۆزی فهڕەنسا له كۆماری عێراق و چەند مێوانێکى تر، دەستی بەکارەکانی کرد٣.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا، هه‌ندێك گۆڕانكاری له زاراوه‌كانی تایبه‌ت به ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كرا، وه‌ك لق به ناوه‌ندی پارێزگا و لێژنه‌ی ناوچه بۆ لقی قه‌زا گۆڕا٤.
دواى خوێندنەوەى وتارى ئامادەبووان و ئامادەکردنى ڕاپۆرتى لێژنە ڕاسپێردراوەکان، لەلایەن ئەندامانى کۆنگرەوە بە دەنگدان سکرتاریەتى نوێ بەم شێوەیەى خوارەوە هەڵبژێردران:
١- ڕێناس جانۆ سكرتێر
٢- هه‌رمان محه‌مه‌د سه‌لیم- به‌رپرسی به‌شی ڕێكخستن، كارگێڕی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٣- جه‌بار حاجی عه‌بدوڵا- به‌رپرسی به‌شی ئامار و پلان، كارگێڕی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٤- شادومان خه‌لیل- به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان، كارگێڕی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٥- كاروان محه‌مه‌د سابیر- به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن، كارگێڕی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٦- عیرفان عه‌زیز عه‌زیز- به‌رپرسی به‌شی وه‌رزش و هونه‌ر، كارگێڕی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٧- ئه‌حمه‌د بژار فازڵ- به‌رپرسی به‌شی كاروبار و نوێنه‌رایه‌تی قوتابیان، كارگێڕی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٨- شوكریه ته‌یمور ئه‌حمه‌د- به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و پێگه‌یاندن، كارگێڕی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٩- شه‌یما محه‌مه‌د زاهیر- به‌رپرسی به‌شی دارایی و به‌ڕێوه‌بردن، كارگێڕی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
١٠- هۆگر بایز ساڵح- ئه‌ندام به‌شی دارایی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
١١- ئاریان سه‌ڵاحه‌دین ئه‌سعه‌د- ئه‌ندام به‌شی كاروبار و نوێنه‌رایه‌تی قوتابیان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
١٢- شڤان حه‌مدی حسێن- ئه‌ندام به‌شی ڕیكخستن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
ئەندامانى یەدەگى سکرتاریەت:
١- ئه‌نه‌س ئه‌یوب عه‌بدولڕە‌زاق- ئه‌ندام به‌شی ڕێكخستن، یه‌ده‌گی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٢- عومه‌ر به‌كر وسو- ئه‌ندام به‌شی ڕێكخستن، یه‌ده‌گی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریهتە.
سەرچاوه و پەراوێز
١- عرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢)، ل ٢٠٦.
٢- به چاودێری و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كوردستان كۆنگره‌ی 12مینی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، رۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره 2627، هه‌ولێر، دووشه‌مه، 24ی ئه‌یلولی 2007ز، ل 1.
٣- عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ٢٠٧.
٤- ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی (12)یەمینی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره 72، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، كانونی دووه‌م 2008ز، ل ل 10 ـ 11.
٥- هه‌مان سه‌رچاوه، ل 12.