بارودۆخ و ئەنجامدانى کۆنگرە:
وەک نەریتى ڕێکخستنەوە و خۆ نوێکردنەوە، لە مانگى نیسانى ساڵى ٢٠٠١ دواى هاتنە پێشەوەى هەلومەرجى لەبار، بڕیارى بەستنى کۆنگرەى نوێی یەکێتى قوتابیانى کوردستان درا و بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکى ئامادەکارى کۆنگرە لە مەکتەبى سکرتاریەت بە سەرۆکایەتى سکرتێرى یەکێتى قوتابیاتى کوردستان پێکهێنرا. ئەم لێژنەیە لەماوەى نێوان ڕێکەوتى ٥ تا ٢٠ى نیسانى ٢٠٠١، تەواوى ئامادەکارییەکانى کۆنگرەیان ئەنجامدا و ئەندامانى کۆنگرە بە شێوەى هەڵبژاردن لە لق و لێژنە ناوچەکان بۆ کۆنگرە سەرکەوتن١.
دواى ئامادەکارییەکان، له ڕۆژانی ٢٨ تا ٣١ی ته‌موزی ٢٠٠١، کۆنگرە له شاری هه‌ولێر، بە دروشمی (زانست - ئاشتی - نوێكردنه‌وه) و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. سه‌ره‌تا سه‌رۆك مەسعود بارزانی وته‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد، دواتر نامه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كه‌مین سكرتێری ئه‌م یه‌كێتییه و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وتاری دكتۆر ڕۆژ نوری شاوێس سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی حکوومەتی كوردستان، وه‌زیری په‌روه‌رده و پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان خوێندرایەوە٢. له‌م كۆنگره‌یه‌دا، ٤٢٧ نوێنه‌ر له گشت ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌شدار بوون٣. لە ئەنجامدا
،نوێنه‌ران ده‌سته‌یه‌كی نوێیان بۆ لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌م شێوه‌یەى خواره‌وه هه‌ڵبژارد:
١- مو‌سا ئه‌حمه‌د ئاغا
٢- عیسا ئه‌حمه‌د ئاغا
٣- له‌یلا ئه‌میر عاس
٤- فرسه‌ت سۆفی
٥- شیلان جه‌عفه‌ر عه‌لی
٦- ڕۆژگار حه‌مه‌د ئه‌مین، ناسراو به ڕۆژگار شێخانی
٧- عه‌لی ته‌ته‌ر تۆفیق
٨- مه‌زهه‌ر عه‌وڵا
٩- ساكار غازی محه‌مه‌د عه‌لی
١٠- نه‌وزاد عه‌بدوڵا
١١- نزار شێخ تاهیر
١٢- فه‌یسه‌ڵ سادق تۆفیق
١٣- یاسین ساڵح حه‌مه
١٤- زوبێر عه‌بدوڵا
١٥- بارزان زیاد
١٦- هه‌ژار كاكۆ ئه‌حمه‌د
١٧- ئومێد كامل
١٨- ئازار حه‌سۆ میرخان
١٩- موزه‌فه‌ر فاخیر
٢٠- زێره‌ڤان حسێن حه‌سه‌ن
٢١- مه‌ردان خدر
ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن:
١- به‌ره‌ڤان حه‌مدی حسێن
٢- لاوه‌ند عوسمان
٣- جوتیار عه‌لی
٤- كاوه ڕەسوڵ
٥- ئاوات كارۆخ٤.
له ڕێكه‌وتی 14ی ئابی 2001 و له باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، له نێو ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت بەم شێوەیە هەڵبژێردران:
١- مو‌سا ئه‌حمه‌د- سكرتێر
٢- عیسا ئه‌حمه‌د- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٣- یاسین ساڵح حه‌مه- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٤- له‌یلا ئه‌میر عاس- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٥- فرسه‌ت سۆفی- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٦- هه‌ژار كاكۆ- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
٧- شیلان شێخ جه‌عفه‌ر- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریهت٥.
سەرچاوه و پەراوێز
١- عرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢)، ل ١٥٤.
٢- ئاشتي، الرئیس البارزاني یرعی المؤتمر العاشر لاتحاد طلبة كوردستان، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد 63، السنة السادسة أربیل، مطبعة وزارة التربیة، 31 آب 2001م، ص 4؛ فرسه‌ت سۆفی، پانۆرامای كۆنگره‌ی ده‌یه‌می یه‌كێتی یه‌كه‌مان له ژێر دروشمی زانست، ئاشتی، نوێ كردنه‌وه، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره 49، هه‌ولێر، ئه‌یلول 2001ز، ل ل 15 ـ 16.
٣- كۆنگره‌ی (10)یه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كۆتایی به كاره‌كانی دێنێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره 3449، چوار شه‌ممه، 1ی ئابی 2001ز، ل 3 ؛ فرسه‌ت سۆفی، سه‌رچاوه‌ی پێش‌و، ل 17.
٤- سیروان عثمان، مێژووێکى پرشنگدار و کاروانێکى نەپساوە، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى رۆشنبیرى- ٢٠١٤)، ل ل ٤٨-٤٩.
٥- عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ل ١٥٨-١٥٩.