كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان سلێمانی - ١٩٧٢

کۆنگرەى حەوتەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان لە ڕێکەوتى ٣٠ى ئادارى ١٩٧٢، لە سایەى ڕێککەوتنى ١١ى ئادارى نێوان سەرکردایەتى شۆرش و حکومەتى ناوەندى عێراق لە کەشێکى ئازاد لە شارى سلێمانى بەسترا.


ئەنجامدانى کۆنگرە:

دواى ئەنجامدانى کۆنگرەى شەشەم، یەکێک لە بڕیارەکانى کۆنگرە ئەوەبوو، هەموو ساڵێک کۆنگرەى یەکێتى قوتابیانى کوردستان ببەسترێت. لەژێڕ ڕۆشنایى ئەم بڕیارە، دواى تێپەڕبوونى ساڵێک، کار بۆ بەستنى کۆنگرەى نوێ کرا و له ڕێكهوتی ٣٠ی ئادار تا ٢ی نیسانی ١٩٧٢ كۆنگرهی حهوتهمی یهكێتی قوتابیانی كوردستان، بە دروشمی (زانست و خەبات لە پێناوی چەسپاندنی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستانی  عێراق)، بە ئامادهبوونی ٤٥٠ نوێنهری حهوت لق، له كهشێكی ئازاد له هۆڵی كۆبوونهوهكانی زانكۆی سلێمانی سازدرا١.

لەم کۆنگرەیەدا، ههر یهكێك له تایه عهبدولكهریم ئهندامی سهركردایهتی حزبی بهعسی عهرهبی سۆسیالیست و وهزیری نهوت ئامادهبوون. نوێنهری سهرۆك كۆماری عێراق وتاری سهرۆك كۆماری پێشكهش كرد٢. جگە لەمانە، عهلی عهبدوڵای پارێزگاری سلێمانی، سامی عەبدولڕەحمان  وهزیری كاروباری باكوور و نوێنهری سهرۆك مستهفا بارزانی، بیانكۆی نوێنهری یهكێتی ڕێكخراوهكانی قوتابیانی ڕۆمانیا، ئهندازیار تاریق ئاكرهیی سهرۆكی كۆمهڵهی خوێندكارانی كورد له ئهوڕووپا، وەک مێوان بەشداریان لەم کۆنگرەیەدا کرد٣.

ڕۆژى یەکەمى کۆنگرە بۆ خوێندنەوەى وتارى ئامادەبووان و ئەنجامدانى ئاهەنگى کردنەوەى کۆنگرە تەرخان کرا، بۆ ڕۆژى دووەم لێژنەى ئامادەکارى کۆنگرە دەستنیشانکران و لە ڕۆژانى دواتر بەشێوەیەکى فەرمى کۆنگرە دەستى بە کارەکانى کرد، گرینگترین بڕیارەکانى کۆنگرە بریتى بوون لە: دامەزراندنى ئەنجومەنى کارگێڕى گشتى لە شوێنى لێژنەى ڕاپەڕاندن و کردنەوەى لقەکانى ئەنجومەنەکە لە هەموو عێراق. زیادکردنى بنکەى نەهێشتنى نەخوێندەوارى. گواستنەوەى بەشى کوردى کۆلێژى ئادابى زانکۆى بەغدا بۆ کۆلێژێکى تایبەت بەخۆى. هاوکارى قوتابیانى پارچەکانى ترى کوردستان. بەهێزکردنى پەیوەندى لەگەڵ ڕێکخراوە جەماوەرییەکانى قوتابیانى جیهان و دوپاتکردنەوەى پشتیوانى یەکێتى قوتابیان بۆ شۆڕش و سەرۆک مستەفا بارزانى٤.

لەم کۆنگرەیەدا پلهی جێگری سهرۆك لا درا و له كۆتاییدا مهكتهبی سكرتاریهت لهلایهن نوێنهرانهوه به شێوهی خوارهوه ههڵبژێردران:

١- عادل موراد- سهرۆك

٢- ڕەنج نوری شاوهیس- سكرتێر

٣- ئازاد محهمهد خهفاف- ئهندامی مهكتهبی سكرتاریهت

٤- چیا عهباس- ئهندامی مهكتهبی سكرتاریهت

٥- یوسف مهولود قهساب- ئهندامی مهكتهبی سكرتاریهت

٦- ئازاد محهمهد نهجیب- ئهندامی مهكتهبی سكرتاریهت

٧- محهمهد قهرهنی قهرهداغی- ئهندامی مهكتهبی سكرتاریهت

٨- عوسمان ساڵح خۆشناو- ئهندامی مهكتهبی سكرتاریهت

٩- جهلال سهلیم خۆشناو- ئهندامی مهكتهبی سكرتاریهت

١٠- حوسێن تهها شنگالی- ئهندامی مهكتهبی سكرتاریهت

١١- نهجمهدین عومهر كهریم- ئهندامی مهكتهبی سكرتاریهت

 

ئهندامانی یهدهگی مهكتهبی سكرتاریهت بەم شێوەیە هەڵبژێردران:

١- خهسرهو گوڵ محهمهد

٢- عهزیز مهحمود

٣- سیروان عهبدوڵا

٤- نەجمەدین عهزیز

٥- جەبار سابر٥.

بەپێی پرۆگرامى ناوخۆ پهیكهری ڕێكخستنی یهكێتی قوتابیانی كوردستان بریتی بوو له:

شانه، لێژنهی قوتابخانه یان لێژنهی زانكۆ و پهیمانگا، لێژنهی ناوچه، لێژنهی لق، دهستهی كارگێڕی، مهكتهبی سكرتاریهت و سكرتێری گشتی٦.


سەرچاوه و پەراوێز

١- عرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢)، ل ٧٤.

٢- كلمة السید رئیس الجمهوریة في مؤتمر اتحاد طلبة كردستان العراق، جریدة التآخي، العدد 997، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، 1 نیسان 1972م، ص 1.

٣- ساسان عەونى، یەکێتى قوتابیانى کوردستان چەند لایەنێکى تێکۆشان و مێژوو، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە- ١٩٩٨)، ل ٤٢.

٤- عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ل ٧٤-٧٥.

٥- ساسان عەونى، سەرچاوەى پێشوو، ل ٥٧؛ عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ٧٧.

٦- المنهج والنظام الداخلي، اتحاد طلبة كردستان - العراق، المؤتمر السابع، (بدون مكان ـ 1972م)، ص ص 1 ـ 21.


بابەتی پەیوەندیدار

کۆنفرانسی هەولێرى یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هەولێر ـ ٢٠١٧

ئه‌م كۆنفڕانسه‌‌ له‌ ڕێکەوتى ١٨ی تشـرینی دووه‌می ساڵى ٢٠١٧، له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌ئمون ده‌باغ، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر، بە دروشمی (یه‌كێتی قوتابیان؛ نوێ بوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامی) و به‌ ئاماده‌ بوونی ٦٥ نوێنه‌ر به‌سترا١.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی هاوبەشى یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان گوندى خنێره - ١٩٨٦

ساڵى ١٩٨٦، هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان بەهۆى ئەو بارودۆخە ناهەموارەى باشوورى کوردستانى تێکەوتبوو و بەهۆى لێکنزیکى خەباتی پیشەیی هەردوو ڕێکخراوەکە لە یەکترییەوە، بۆ ماوەیەکى کاتى بڕیارى بەستنى کۆنفرانسێکى هاوبەشیان دا.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی یەکەمی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بەغدا - ١٩٦٢

لە مانگى ئادارى ساڵى ١٩٦٢، یەکەمین کۆنفرانسـى ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، بەهۆى چەند پێشهاتێکى سیاسى ناوچەیی و گۆڕانکارى لە پەیکەرییەتى نێوخۆی ڕێکخراوەکە، بەشێوەیەکى نهێنى لە شارى بەغدا بەسترا.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی دووه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان کانى ماسى - سلێمانی - ١٩٦٤

کۆنفرانسـى دووەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، دواى سەرکەوتوو نەبوونى سەرکردایەتى هەڵبژێردراوى کرنگرەى چوارەمى ڕێکخراوەکە لە ڕاپەڕاندنى ئەرک و کارەکانیان، لە سەرەتاى مانگى ئابى ١٩٦٤ لە ناوچەى کانى ماسى نزیک شارى سلێمانى بەسترا.

زانیاری زیاتر