ژیاننامە
شه‌هید قادر کەریم مەحمود مستەفا، لە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی سەرکانی سەربە قەزای پێنجوێن لە دایکبووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندویه‌تی، گوندنشین بووه و سه‌رقاڵی كار جوتیاری بووه.
خەباتنامە
شه‌هید قادر کەریم مەحمود مستەفا، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه، له هێزی خه‌بات بۆته پێشمه‌رگه، ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان شۆڕش و سوپای عێراق، قادر کەریم دەگوازرێتەوە بۆ لقی کەمال هاواری و بارەگا و سەنگەرەکانیان لە چیای ئەزمەڕ بووە.
لە ٢ی حوزەیرانی ١٩٧٤ شه‌هید قادر کەریم له‌گه‌ڵ لەگەڵ ١٠ پێشمەرگەی هاوسەنگەری لە چیای ئەزمەڕەوە بەڕی دەکەون بەرەو دەڤەری هەورامان و هەڵەبجە، کە نزیکی ناحیەی عەربەت دەبنەوە دەبینن هێزێکی سەربازی زۆر بەرەو ناحیەی دەربەندیخان دەڕوات، فه‌رمانده‌كه‌یان كه کەمال هاواری بووه، پێشمەرگەکانی دابەش کردووە و لە چەند ئاراستەیەکەوە بۆسە بۆ کاروانە سەربازیەکە دادەنێن، ڕووبەڕووبونەوە و پێکدادانێکی سەخت دروست بووە و تا نزیکی عەسر، پێشمه‌رگه کاروانی سوپای عێراق ڕادەگرن و زەرەر و زیانێكی زۆریان پێده‌گه‌یه‌نن، لەو شه‌ڕه‌دا کەمال هاواری لەگەڵ دوو لە هاوسەنگەری بەناوەکانی عەلی مزەلی و فەتاحە سور شەهید بوونە.
شه‌هید قادر کەریم و هاوسەنگەرانی بڕیار دەدەن کە ته‌رمی ئەو سێ شەهیدە بەجێ نەهێڵن و بیان گوازنەوە بۆ سەنگەرەکانی خۆیان لە چیای ئەزمەڕ، دوای دەرچوونیان لە ناحیەی عەربەت شه‌هید قادر کەریم کە ته‌رمی شەهید عەلی مزەلی بەسەر کۆڵەوە بووە بەسەر مینێکی چێندراو دەکەوێت و مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە و شەهید بووە، لەگەڵ ئەویشدا هاوسەنگەرێکی تری بەناوی ئیبراهیم غەفور بەسەختی بریندار بووە. به‌ڵام هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان ته‌رمی هه‌ر چوار شه‌هید بە کۆڵ دەگوازنەوە بۆ سەنگەرەکانی خۆیان لە چیای ئەزمەڕ.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.