قادر حەمەدئەمین عەبدولڕەحمان مەلا

قادر حەمەدئەمین عەبدولڕەحمان مەلا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ له‌ ناحیەی ناڵپارێز به‌ر بۆمبارانی فڕۆكه‌ی ڕژێم كه‌وتووه‌ و شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید قادر حەمەدئەمین عەبدولڕەحمان مەلا، لە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی کانی مانگای سەربە قەزای پێنجوێن لە دایکبووە، تاقۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، گوندنشین بووه‌ و سه‌رقاڵی كاری جوتیاری بووه‌، خێزاندار بووه‌ خێزانه‌‌كه‌ی ناوی نه‌رجیس عه‌بدوڵڕه‌حمان بووه‌، خاوه‌نی كوڕێك و سێ كچ بووه‌ به‌ناوه‌كانی محەمەد، مه‌عسومه‌، ئامینه‌ و فاتیمه‌.  


خەباتنامه‌

شه‌هید قادر حەمەئەمین، ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە لەلای رەیس عورەفا شەریف کە ناسراوە بە شەریفی مەلا سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٦٣ شه‌ریفی مه‌لا بۆته‌ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی ١٠ی سه‌ربه‌هێزی خه‌بات به‌ فه‌رمانده‌یی عەبدولوەهاب ئەتروشی.

ساڵی ١٩٦٥ قادر حەمەئەمین و دوو هاوسەنگەری بە مۆڵەتێکی چەند ڕۆژە ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌یان، به‌ڵام لە ڕێگا لە پشت ناحیەی ناڵپاڕێز فرۆکەی ڕژێم بۆمبارانیان دەکات و قادر حەمەئەمین شەهید بووە، هاوسەنگەرانی جەستەکەی دەبەنەوە گوندی کانی مانگاو لەوێ بەخاکی دەسپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر