قادر حەمەد ئەمین حسێن

قادر حەمەد ئەمین حسێن، ناسراوه‌ بە )قادرەسۆر ڕوستایی( لە ١ی ئابی ١٩٤٩، له‌ گوندی ڕوستی ناحیەى گەڵاڵەی قەزاى چۆمانی پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕێكخستنەكانی پێشمەرگە لە سنوری لێژنە ناوچەی باڵەك کردووە. ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ لە شۆڕشی گوڵان وه‌ك مەفرەزەی سەرەتایی لە ناوچەی باڵەكایەتی پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوەتەوە. ساڵى ١٩٩٤ شەهید کراوە.


شەهید قادر حەمەد ئەمین حسێن،  ناسراوه‌ بە (قادرەسۆر ڕوستایی) لە ١ی ئابی ١٩٤٩،  له‌ بناری چیای حه‌سار و هه‌ڵگورد، له‌ گوندی ڕوستی ناحیەى گەڵاڵە قەزاى چۆمان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە.  به‌هۆی سه‌ختی ژیانه‌وه‌ نه‌چۆته‌ قوتابخانه‌ و خوێنده‌وار نه‌بووه‌. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە. ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە قەزاى سۆران نیشتەجێ بووە.

ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە رێكخستنەكانی پێشمەرگە لە سنوری لێژنە ناوچەی باڵەك کردووە. ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزی باڵەک بۆتە پێشمەرگە و سەرەتا پلەى سەرپەل و دواتر سەرلقی پێدراوە. شۆڕشی ئه‌یلوول به‌شداری شەڕەكانی هەندرێن، گۆڕەز، گەرووی دەنگارێ، كانی سماق، دارە هیشك، سەرتیز، كۆڕەكی كردووه‌.

ساڵى ١٩٧٦  لە شۆڕشی گوڵان وه‌ك مەفرەزەی سەرەتایی لە ناوچەی  باڵەكایەتی پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە  و بەشدارى لە داستانی ناوچەی باڵەكایەتی شەڕی گوندە ژۆر کردووە و بریندار بووە. لەلایه‌ن چەند كەسێكی خەڵكی گوندی گەلەژێر زۆر بە زەحمەت دەرباز کراوە و دەگەیەنرێتە گوندی ڕوست و لە ئەشكەوتێك بەناوی (شارەشمك) بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ لە لایەن یاریدەدەری پزیشكی بە ناوی (مه‌عروف ڕە‌شید ڕوستایی) دەرمان دەكرێت  و دواتر دووبارە بۆ ڕیزەكانی پێشمەرگە دەگڕێتەوە.

شەهید قادرەسۆر، لە ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی چەندین پلەی بەرپرسیاریەتی بڕیوە، لەوانە بەرپرسی كەرت، بەرپرسی رێكخراو، كارگێڕی ناوچە،  فه‌رمانده‌ی هێزی هەڵگۆرد، جێگر لەشكر، پاشان لە هێزی یەكگرتووی كوردستان لە سالی ١٩٩٢ دەبێتە فه‌رمانده‌ی بەتاڵیون (فەوج) .
 ساڵی ١٩٩١  بەر لە دەسپێکردنى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان، دەگەڕێتەوە كوردستان و  ڕۆڵێکى كاریگەری دەبێت لە ئازادكردنی ناوچەی باڵەكایەتی و دەڤەری سۆران و ڕواندز و دەورووبەری، دواتر دەبێتە نوێنەری پارتی لە  بەرەی كوردستانی لە شاری رواندز .

شەهید قادرە سۆر، لە تەمەنی پێشمەرگایەتی سێ جار بریندار بووە، بێجگە لە شەڕ و داستانه‌كانی شۆرشی ئه‌یلوول، لە شۆڕشی گوڵانیش لە چەندین شەڕ و داستان ڕۆڵى هەبووە، لەوانەش شه‌ڕی گوندەژۆر، باڵەییان، یاقوبان، ناوكێلەكان، پیرسوان، كۆسپێ سپی، ئاشی خدرئاغا، چۆمبارۆك، ناوەندە، ماوان، بۆلێ، بێ قەپووش، پیرۆز و شەمامان، دۆڵه‌توو، بەردە سپی، پێچەكانی خانزاد، بانەگەڵان، گەروەزین و رێزان.
سەرۆك بارزانی له‌ كتێبی بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، ڕاپەرین دەرفەت و ئاستەنگەكان ١٩٩١- ٢٠٠٢ لەبەشى ١٥ قۆناغی چواڕەمی شەڕی ناوخۆ لە لاپەڕە ٣٧٠ باسی كۆمەڵێك تێكۆشەری دێرین و ماندوونەناسی گەلەكەمان دەكات، كە یەكێك لەو فەرماندانە ناوی قادرەسۆر دەهێنێت.

شەهید قادرەسۆر روستایی، لە ٢٥ى کانوونى یەکەمى ١٩٩٤ ‌ له‌ گوندی گویزانی ناحیه‌ی گه‌ڵاڵه‌، له‌ سنووری قه‌زای چۆمان له‌ شەڕى ناوەخۆ شەهید دەکرێت و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی به‌رگوان، له‌ ناحیه‌ی دیانای سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران، به‌خاك سپێردراوه‌.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر