فەیسەڵ عەبدوڵا حەمەد ئەمین

فەیسەڵ عەبدوڵا حەمەد ئەمین ناسراو بە (فەیسەڵ قەلێتانی)، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٨ لەگەڵ برایەک و پۆلێک پێشمەرگە بەدەستی چەکدارانی پەکەکە لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.


شەهید فەیسەڵ عەبدوڵا حەمەد ئەمین لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی قەلێتانی شارۆچکەی سیدەکان پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، خوێندەواری هەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو، دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، دواتر دەبێتە پێشمەرگە لە سوپای ٦ی سۆران و دوای ماوەیەکی کەم دەکرێتە جێگری بەتالیۆن،  لەبەر لێهاتوویی لە ساڵی ١٩٩٦ دەکرێتە ئەندامی میحوەری سیدەکان و بەشداری زۆربەی شەڕەکانی بەرگری لەسەروەری یاسا دەکات، لە ڕۆژی ١٨ی  حوزەیرانی ١٩٩٨ بەدەستی چەکدارانی پەکەکە لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر