فەیسەڵ خدر ڕەسول

فەیسەڵ خدر ڕەسول، ساڵی١٩٩٧ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە چیای سپیندار لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.


شەهید فەیسەڵ خدر ڕەسول، ساڵی ١٩٧٩ لە گوندی باسەکان سەربەقەزای سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، کارى جوتیارى کردووە.

ساڵی ١٩٩٧ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لەهەمان ساڵدا بۆتە پێشمەرگە لە سوپای سیدەکان، لە شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری باڵەکایەتی و سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە چیای سپیندار لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر