فەریق حەسەن حسێن

فەریق حەسەن حسێن، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول، ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی سەلمان ئاوا شەهید بووە.


فەریق حەسەن حسێن، ساڵی ١٩١٩ لە شارۆچکەی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە، خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی عەریف یاسین سەر بە هێزى باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانى زۆزک و هندرێن و سەرتیزی کردووە. ساڵی ١٩٧٤ بە هۆی بۆمبارانی فڕۆکەی ڕژێمی بەعسەوە لە گوندی سەلمان ئاوای نزیک شارۆچکەی دیانا شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر