فەرهاد ڕەسوڵ یاسین محەمەد

فەرهاد ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٤٦ لە پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.


فەرهاد ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی تەتەراوەی سەربە قەزاى قوشتەپەی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، بۆ خوێندنی قۆناغی سەرەتایی ڕووی کردۆتە گوندی دۆڵە دزەی هاوسنووری گوندەکەیان و هەرلەوێ ئەو قۆناغەی تەواو کردووە، خێزاندار بووە و خاوەنی یەک کوڕ بووە. 

فەرهاد ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی ئەحمەدی حاجی عەلی سەربە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٩بەشداری شەڕی سێ قوچان و شەڕی چیای سەفین و ساڵی ١٩٧٤بەنی هەریر و شەڕی چیای کۆڕەک و شەڕی وەرتێی کردووە. 

فەرهاد ڕەسوڵ، دووجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٩ لە شەڕی سێ قوچانی نزێک دەڤەری شێراوەی سەربە پارێزگای هەولێر، کە ڕووبەڕوبوونەوە بووە لەگەڵ جاشەکانی دژ بە شۆڕشی گەلی کورد، 

ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی زینی وەرتێ کە بەرگریکردن بووە لە هێرشی سەربازی  عێراق بۆسەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە. دواى برینداربوونى لە بارەگا لە بناری چیای وەرتێ ماوەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری برینەکەی، بەڵام لە لایەن فڕۆکەی ڕژێمی ئەوکاتی عێراقەوە بەچڕی بۆردوومانی بارەگا و سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کراوە و فەرهاد ڕەسوڵ بەر بۆردوومانەکە کەوتووە و شەهید بووە، دواتر هاوسەنگەرانی هەر لە چیای وەرتێ بەخاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری، ساڵی ١٩٦٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن رژێمی بەعسی دەگوازرێنەوە بۆ ئوردۆگای گورەتووی قەزاى مێرگەسۆر، ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٨ لە گوندى موسەکا شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی ماوەتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان یوسف حامد

عەبدولڕەحمان یوسف حامد، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چەلکی لە ناحیەی دێرەلووک پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەلی وەرگرت، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە، ساڵى ١٩٨٣ لە چیاى قەندیل شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵا ئەرگۆشی

نایف عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٦ لە شارى بەغدا پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە

زانیاری زیاتر

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین ڕەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. ڕۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر