شەهید فەرهاد سمایل زاهیر، ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی قەلێتان سەربە قەزای سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە، کارى جوتیارى کردووە.
ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی جەماوەرى باشووری کوردستان پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٥ بووەتە پێشمەرگە لە سوپای سیدەکان، لەهەموو شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ٢٤ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٥، لە گوندی قەلێتان لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
سەرچاوە:
١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.