فەتحوڵڵا حەسەن عەلى

فەتحوڵڵا حەسەن عەلى، ساڵى ١٩٤٥ لە پارێزگاى کەرکووک لەدایک بووە. ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى یەکیەتى قوتابیان و لاوانى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٦٥ پلەى ئەندامی لقى لە لقى ٣ی کەرکووک وەرگرتووە. ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە. ساڵى ١٩٩٦ کراوەتە قایمقامى چەمچەماڵ و ساڵى ١٩٩٧ پۆستى جێگرى پارێزگاى کەرکووکى وەرگرتووە. لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


فەتحوڵڵا حەسەن عەلى، ناسراو بە سەید فەتحوڵڵا کاکەیی، ساڵى ١٩٤٥ لە گوندى تۆپزاواى قەزاى داقوق لە پارێزگاى کەرکووک لەدایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە کۆمەڵگاى سەریاس لە پاوە نیشتەجێ بووە، پاشان بۆ شارى لیقوانى پارێزگاى ئازەربایجانى ڕۆژهەڵات ڕاگوێزراوە. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان، لە ١٩ى تەمموزى ٢٠٠٤ کۆچى دوایی کردووە. 

ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى یەکیەتى قوتابیان و لاوانى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، هەمان ساڵ لە لقى ٣ى کەرکووکی پارتى دیموکراتى کوردستان پلەى ئەندامى لێژنە ناوچەى داقوقى وەرگرتووە. ساڵى ١٩٦٥ پلەى ئەندامى لقى لە لقى ٣ی کەرکووک وەرگرتووە.

ساڵى (١٩٦١ -١٩٧٠) بەشدارى شەڕەکانى ناوچەى گەرمیان و کەرکووکى کردووە، ساڵى ١٩٧٠ دواى ڕێککەوتننامەى ١١ى ئازار، سەید فەتحوڵڵا کاکەیی کراوەتە سەرۆکى سەندیکاى جووتیارانى چەمچەماڵ، ساڵى ١٩٧٣ پلەى فەرماندەى هێزەکانى پێشمەرگەى کەرکووکى وەرگرتووە.

ساڵى ١٩٧٤ دواى ئەوەى حکومەتى عێراق شەڕى دژى هێزى پێشمەرگە دەستپێکردەوە، سەید فەتحوڵڵا کاکەیی لە ناوچەى هەڵەبجە بەشدارى شەڕى دژى حکومەت کردووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، لە ٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٩ وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، دواى کۆنگرە پلەى کارگێڕ و بەرپرسی بەشى ڕێکخستنى لقى ٣ى کەرکووکى وەرگرتووە. 

ساڵى ١٩٨٠ بەشدارى شەڕى گەرمیانى کردووە و لەهەمان شەڕ بریندار بووە، ساڵى ١٩٨٣ بەشدارى شەڕى گوندى شێخ مارینى لە ناوچەى شارباژێڕ کردووە، ساڵى ١٩٨٧ بەشدارى شەڕى ئازادکردنى قەرەداغى کردووە، هەروەها بەشدارى شەڕەکانى سەرتک و تاوگۆزى لەناوچەى هەورامان کردووە، ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان و ئازادکردنى شارى سلێمانى و کەرکووکى کردووە، هەمان ساڵ کراوەتە بەرپرسی مەکتەبى ڕێکخستنى لقى ٣ی کەرکووک لە دەربەندیخان. 

ساڵى ١٩٩٦ کراوەتە قایمقامى چەمچەماڵ و ساڵى ١٩٩٧ پۆستى جێگرى پارێزگاى کەرکووکى وەرگرتووە. سەید فەتحوڵڵا کاکەیی بەشدارى کۆنگرەى ١٢ى پارتى دیموکراتى کوردستانى کردووە. 

لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە هۆى ئەو خزمەتانەى کە پێشکێشى کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە: 

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر