ژیاننامه
فەتاح عومەر جەمیل، لە ساڵی ١٩١٢ لە گوندی ئەرگوش لەدایکبووە، له ڕێڕه‌وی مێژوویی بارزانی نه‌مر بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی ١٩٤٧ به‌شداری ده‌كات، له ساڵی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان. له ساڵی ١٩٦٣ شه‌هید ده‌بێت و له گۆڕستانی گوندی هوپه به‌خاك ده‌سپێردرێت.
خه‌باتنامه
شه‌هید فەتاح عومەر جەمیل، له ساڵی ١٩٤٤ به‌شداری له شۆڕشی دووه‌می بارزان ده‌كات و له زۆرێك له شه‌ڕه‌كان ڕۆڵ ده‌بێت، لە نێوان ساڵانی (١٩٤٥-١٩٤٧) له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مستەفا بارزانی پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رگریكردن له كۆماری كوردستان له مەهاباد به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت و له ڕێڕه‌وی مێژوویی بارزانی نه‌مر بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی ١٩٤٧ به‌شداری ده‌كات، له ساڵی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان.
له ساڵی ١٩٦١ له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول ده‌بێته‌وه پێشمه‌رگه و له ساڵی ١٩٦٣ له هه‌ڵمه‌تی (حه‌ره‌س قه‌ومی)یه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان له ته‌واوی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ڕۆڵی كارای ده‌بێت و له دوایین شه‌ڕه‌كانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ سه‌ر ناوچه‌ی بارزان و له شه‌ڕی چامه له ساڵی ١٩٦٣ شه‌هید ده‌بێت و له گۆڕستانی گوندی هوپه به‌خاك ده‌سپێردرێت.
شایانی باسه برایه‌كی شه‌هید، به‌ناوی سه‌عید عومه‌ر جه‌میل و دوو له برازایه‌كانی به‌ناوه‌كانی فه‌تاح سه‌عید و فه‌رهاد سه‌عید له ساڵی ١٩٨٣ له كۆمه‌ڵگای قوشته‌په به‌ر شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان كه‌وتوون.
سەرچاوە:
ئه‌رشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.