فوئاد حسێن

فوئاد محەمەد حسێن بەگی مەلکشاهی، ناسراو بە فوئاد حسێن، ساڵى ١٩٤٦ لە شارى خانەقین سەر بە پارێزگاى دیالا لەدایک بووە، خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە خانەقین خوێندووە، ساڵى ١٩٧١ بەشى پەروەردەى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى بەغدا تەواو کردووە، ساڵى ١٩٨٤ زانستە سیاسیەکانى خوێندووە و بڕوانامەى (Candidate)، بڕوانامەى دکتۆراى (Doctorands) لە پەیوەندییە نێوەدەوڵەتییەکان لە زانکۆی ئەمستردام بەدەست هێناوە.


فوئاد حسێن لەساڵى ١٩٦٦پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی قوتابیانی کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول، دەچێتە ھۆڵەندا و لەوێ پەیوەندى بە ڕیزەکانى یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکات و ھاوکات دەبێتە سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی کوردستان، تا ساڵى ١٩٨٤ لە ڕیزەکانى ئەو حزبە دەمێنێتەوە.

دوای روخاندنی ڕژێمی بەعس لە عێراق، ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن هێزی داگیرکەری عێراق( هاوپەیمانان) وەکو سەرپەرشتی پەروەردەیی لە وەزارتی پەروەردەی عێراق دەستبەکار بووە و کاری لە پێشنەیی بەگەڕخستنەوەی سیستەمی پەروەردە و خوێندن و گۆڕینی پرۆگرامی خوێندن بوو، لەماوەی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ تاکو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، لە سەردەمی سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بووە، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠١٨ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆ وەرگرتنی پلەی سەرۆککۆماری عێراق، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بۆ ناوەڕاستی ٢٠٢٠، بووەتە وەزیرى دارایی عێراق لە کابینەی سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەھدی. دوای ھەڵوەشانەوەی کابینەکەی عەبدولمەھدی، لە کابینەى مستەفا کازمی کرایە وەزیری دەرەوەی، کۆتایی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە سەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە متمانەی پەرلەمانی عێراق، لە کابینەی محەمەد شیاع سودانی وەکو جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق دەستبەکارە.

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەڵبژێردرا. لەیەکەم کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى بە ئەندامى مەکتەبى سیاسى هەڵبژێردراوە، شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و هوڵەندییە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سه‌رباز هه‌ورامی

سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح پێداوی

ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ساڵى ١٩٣٣ لە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به‌ له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه‌. ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان. له‌ ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر