عەلی سلێمان عەبدوڵا سلێمان

عەلی سلێمان عەبدوڵا سلێمان، ساڵی ١٩٤٣ لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٤ وەک پاسەوانى جەنەراڵ مستەفا بارزانی ئەرکى بینیووە، دوایی کۆچی دوایی جەنەرال مستەفا بارزانی بووتە پاسەوانی تایبەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەڵگرانی مەدالیای بارزانی یە.


عەلی سلێمان عەبدوڵا سلێمان، ساڵی ١٩٤٣  لە گوندی هۆستان لە دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسور پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لەهێزی تایبەتی جەنەراڵ مستەفا بارزانی پاسەوان بووە، لەهەمان ساڵدا لەگەڵ جەنەراڵ مستەفا بارزانی پەڕیوەتەوە بۆ دەڤەری بادینان و لەشەڕی گەلی زاویتە بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٦٢ چووەتە دەڤەری بریفکان، ئەتروش، دۆڵی نالە و  لەگەڵ مەلا شنی، حالی دۆڵەمەری و عومەرئاغای دۆڵەمەری لەشەڕی سەری ئاکرێ بەشداری کردووە، لەهەمان ساڵدا لەگەڵ جەنەراڵ مستەفا بارزانی پەڕیوەتەوە بۆ دەڤەری سۆران و لە شەڕی چەککردنی قشڵەی ڕایات بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٦٣ کاتێک ڕژێمی عێراق هێرشی کردۆتە سەر دەڤەری بارزان، ناوبراو لەگەڵ جەنەراڵ مستەفا بارزانی گەڕاوتەوە بۆ دەڤەری بارزان و لەشەڕەکانی سەری ئاکرێ و چیای پیرس بەشداری کردووە و لەو شەڕەدا بریندار بووە، لەمانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ دەڤەری سۆران.

ساڵی ١٩٦٤ وەک پاسەوانى جەنەراڵ مستەفا بارزانی ئەرکى لە دۆڵی شەهیدان، لێوژە، چۆم سارکێ، لە پشتی دیلمان بینیوە. ساڵی ١٩٦٥ چووەتە حاجی ئۆمەران و لە پاییزی هەمان ساڵدا لەگەڵ جەنەراڵ مستەفا بارزانی لەگوندی ساجی بووە، لە بەهاری ساڵی ١٩٦٦بەهۆی بۆمبارانی فڕۆکەکانی ڕژێمی عێراق گەڕاوەتەوە بۆ دیلمان، تا مانگی نیسانی ١٩٧٤ لە ئەرکى پاسەوانى جەنەراڵ مستەفا بارزانی لە گوندى دیلمان بەردەوام بووە. ساڵى ١٩٧٥دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە شاری نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ دەبێت. دواتر دەچێتە شاری کەرەج و پاسەوانی ماڵی جەنەراڵ مستەفا بارزانی بووە، دوای کۆچی دوایی جەنەراڵ مستەفا بارزانی، چووەتە سلیڤانا و کراوە بە پاسەوانی سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتى کوردستان، لە ٣٠ی ئابی ١٩٨٦ لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی چووەتە دەڤەری نێروەى پارێزگاى دهۆک، دوای ١١ مانگ گەڕاوەتەوە بۆ بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە گوندی ڕاژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی ١٩٨٨ بەشدارى داستانی خواکوڕکی کردووە.

لە ڕۆژی ٧ی ئازاری ساڵی ١٩٩١ پێش دەستپێکردنی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان، لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی چووەتە قاسمەڕەش، دواتر لەهەموو هەنگاوەکانی ڕاپەڕین لەگەڵی بووە، لە ساڵی ٢٠١٣ پلەی سەربازى سەرداری (فەریق) وەرگرتووە.

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەی پێشکەشی کورد و کوردستانی کردبوو، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر