عەلی حسێن عەلی

عەلی حسێن عەلی، له‌ ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ‌ڕیزه‌كانی (پ.د.ك) ده‌كات و هه‌مان ساڵیش چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌ شان. له‌ ساڵی ١٩٩٦ له‌ شه‌ڕی هه‌یبه‌ت سوڵتان شه‌هید ده‌بێت و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی مێرگه‌سۆر به‌خاك ده‌سپێردرێت.


ژیاننامه‌

شه‌هید عەلی حسێن عەلی له‌ ساڵی ١٩٥٦ له‌ گوندی كه‌لۆكی سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌دایكبووه‌، تاوه‌كو پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه‌.


خه‌باتنامه‌

شه‌هید عەلی حسێن عەلی، پاش نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كەی ڕووده‌كه‌نە وڵاتی ئێران و له‌وێ ئاكنجی ده‌بێت،  له‌ ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ‌ڕیزه‌كانی (پ.د.ك) ده‌كات و هه‌مان ساڵیش چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌ شان.

شه‌هید له‌ شۆڕشی گوڵان به‌تایبه‌ت له‌و شه‌ڕ و داستانانه‌ی كه‌ بۆ ڕێگری له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی حكومه‌تی عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌ ئازاده‌كان له‌ ساڵی ١٩٨٨ گیرابوونه‌به‌ر ڕۆڵی كارای ده‌بێت، له‌ ڕاپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١یش وه‌كو پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ باشووری كوردستان و به‌شداری له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانیشی ده‌كات.

عەلی حسێن عەلی، له‌ یەکێک لە شەڕەکان بریندار ده‌بێت، له‌ ساڵی ١٩٩٦ له‌ شه‌ڕی هه‌یبه‌ت سوڵتان شه‌هید ده‌بێت و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی مێرگه‌سۆر به‌خاك ده‌سپێردرێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عومەر ئیسماعیل عەلی

عومەر ئیسماعیل عەلی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی لێلکان لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عوسمان ئەحمەد هەینی

عوسمان ئەحمەد هەینی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی نزاریە لە دەڤەری دەشتەهێرتی قەزاى سیدەکان بە دەستى چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

شێرزاد عەبدولڕەحمان حەمید

شێرزاد عەبدولڕەحمان حەمید، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٢١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ لە شەڕی ناوەخۆ لە چیای بۆڵێی دەڤەری سیدەکان شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر

ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە گوندى کەلێتەی دۆڵى خانەقاى قەزاى ڕواندز شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر