عەلی تەحسین محەمەدئەمین مەحمود

عەلی تەحسین محەمەدئەمین ناسراوە بە (عەلی مەلا)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٧ شەهید بووە.


ژیاننامە

عەلی تەحسین محەمەدئەمین مەحمود ناسراوە بە عەلی مەلا، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی دەرەی مەڕی سەر بە ناحیەی بیارە لە دایکبووە، دانیشتووی ناحیەی خورماڵ بووە و سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازار بووە، عەلی تەحسین خاوەنی دوو خێزان بووە بەناوەکانی حەسیبە و شنە و خاوەنی دوو کوڕ و پێنج کچ بووە بەناوەکانی مادیح، عومەر، بەدیعە، ڕەنگین، مەهاباد، شادان و تابان، ساڵی ١٩٨٧ شەهید بووە.


خەباتنامە

عەلی تەحسین ناسراو بەعەلی مەلا فەرماندەی سریە بووە لە هێزێکی چەکداری سەر بە ڕژێمی بەعس، ساڵی ١٩٨٤ لەگەڵ شەش چەکداری هاوڕێی بەناوەکانی نەجمەدین جەبار، مامۆستا فاتیح، ئەرسەلان، شوان و ١٨ چەکی جۆری کڵاشینکۆڤ و ١٨ تاقمی چوار مەغزەنییان بردووە و چونەتە وڵاتی ئێران و لە دەربەندی دزڵی چاویان بە نادر هەورامی فەرماندەی هێزی هەورامان کەوتووە و بوونەتە پێشمەرگەی هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان. عەلی مەلا پلەی سەرپەلی وەرگرتووە و بۆتە ئامر مەفرەزەی پارتیزانی، لە هەمانکاتدا لەناو خورماڵ دایک و برایەکی دەستگیر کراون تا پارەی تەواوی ١٨ چەکەکەیان داوە.

عەلی مەلا بەشداری لێدانی کارەبای خورماڵ، لێدانی قەڵای خورماڵ، شەڕی چیای سورێن، شەڕی دەشتی شارەزوور، شەڕی گوندی بانی شار، شەڕی سەربازگەکانی ملەقۆنەرە و دۆڵاو، شەڕی ئەحمەد ئاوا کردووە.

لە ٥ی ئابی ١٩٨٧ لە دامێنی چیای سورێن و لە شەڕی ئەحمەد ئاوا، عەلی مەلا لە گرتنەوەی سەنگەری هانەی قوڵی پشت ئەحمەد ئاوا فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هاوکات لەگەڵ ئەودا لەو شەڕە لە سەنگەری ملەقۆنەرە هەر لە پشت ئەحمەدئاوا، سەرداری حاجی حسێن دەرەقەیسەری و شەهید شێخ سەلام و چەند هاوسەنگەرێکی تری شەهید بوون.  


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر