ژیاننامە
عه‌لی خه‌لیل خۆشه‌وی ساڵی ١٩٢٥ له گوندی سێلكێ سه‌ر به ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له قه‌زای مێرگه‌سۆر له پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه، ساڵی ١٩٥٢ له یه‌كێتی سۆڤیەت له زانكۆی تاشقه‌ند خوێندویه‌تی و بڕوانامه‌ی په‌یمانگا له به‌شی ڕامیاری وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٥٤ بۆ خوێندنی به‌رزی له زانكۆی موسكۆ وهرگێراوە، دوای گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤییەت لە ساڵی ١٩٥٩ وەک مامۆستای قوتابخانە لە گوندی سێلكێ دامەزراوە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووده‌كاته ئێران و له نه‌غه‌ده و دواتر له شاری كه‌ره‌ج نیشته‌جێ ده‌بێت، له مانگی ئه‌یلولی ١٩٧٥ یاوه‌ری سەرۆک مسته‌فا بارزانی بووه كه بۆ چاره‌سه‌ری چووه ویلایه‌تی مینیسۆتای ئه‌مریكا، له ڕێكه‌وتی ٢١ كانوونی دووه‌می ٢٠١١ له سه‌لاحه‌ددین (هه‌ولێر) كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی گوندی سێلكێ به‌خاك سپێردراوه.
خەباتنامە
له ساڵی ١٩٣٥دا خه‌لیل خۆشه‌ویی باوكی بەدەستی حكومه‌تی ئەوسای عێراق شه‌هید كراوه، ساڵی ١٩٤٣ له بنكه‌ی پۆلیسی بیره‌كه‌پرا خزمەتی سەربازی دەکات، له ڕێكه‌وتی ١٥ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٣ بنكه‌ی پۆلیسی بیره‌كه‌پرا ڕاده‌ستی لەشکری شۆڕشگێڕی بارزان ده‌كات و په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان دەکات کە بە سەرکردایەتی سەرۆک مستەفا بارزانی دژ بە ڕژێمی ئەوکات هەڵگیرسابوو. لەوماوەیە بەشداری لە گرتنی ئەو بنکە پۆلیسانە کردووە کە لەدەڤەری سنووری شۆڕش هەبوون: بنكه‌ی پۆلیسی شانه‌ده‌ر، بنكه‌ی پۆلیسی خێره‌زۆك و بنكه‌ی پۆلیسی شێروان مه‌زن.
له ١٩ی ئابی ١٩٤٥ به فه‌رمانی دادگای عورفی سه‌ربازی عێراقی ده‌ست به‌سه‌ر گشت موڵك و ماڵه گواستراو و نه‌گواستراوه‌كانیدا گیراوه. له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥دا دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان هاوشانی شۆڕشگێران ڕووده‌كاته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ساڵی ١٩٤٧ له دوای نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان لە سەڕی بەرگری کۆماری کوردستان لە مەهاباد دژ بە سوپای ئەوکاتی ئێران سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی نه‌لۆس دەکات و بەشداری له شەڕە بەرگرییەکانی وەک: شه‌ڕی گۆجار و شه‌ڕی شنۆ و نه‌غه‌ده‌ی كردووه. له ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧دا وەک لێپرسراوی دەستە به‌شداری ڕێ‌ڕۆیشتن به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤێت دەکات و له شهڕەكان ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە، دوای ئەوەی لە ١٨ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له ڕووباری ئاراس په‌ڕیوه‌ته‌وه، له ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی بۆ ماوه‌ی چل رۆژ له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ر ئاواڵه‌ی ساكه‌ده‌شت له نه‌خچه‌وان كۆماری سۆڤێتی ئازه‌ربایجان دانران كه به ته‌لی دڕكاوی ده‌وره درابوون و له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كان پاسه‌وانییان لێده‌كرا و وه‌كو دیلی شه‌ڕ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، دواتر بە بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤێت به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئاغدام، لاچین و ئایولاخ له كۆماری ئازه‌ربایجان دابه‌شكراون، له ڕێكه‌وتی ١٠ كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئۆردوگای باكۆ له كۆماری سۆڤێتی ئازه‌ربایجان. له ڕێكه‌وتی ٢٣ كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ بەشداری مه‌شقی سه‌ربازی بووە و کە ڕۆژانه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رانی كۆماری سۆڤێتی ئازه‌ربایجان بۆ ماوی هەشت کاتژمێر مەشقیان دەکرد. لەپاڵیدا ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بەشداری لەو خولە دەکرد کە كه له‌لایه‌ن په‌نابه‌ره خوێنده‌واره‌كان بۆ فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی کرابوویەوە.
له ڕێكه‌وتی ٢٩ ئابی ١٩٤٨ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی له كۆماری سۆڤێتی ئازه‌ربایجان گواستراوه‌ته‌وه كۆمه‌ڵگای چرچوك نزیك تاشكه‌ند پایته‌ختی كۆماری سۆڤێتی ئۆزبه‌كستان، هه‌ر له‌وێش لە مه‌شقی سه‌ربازی بەردەوام بووە، مانگی ئاداری ١٩٤٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به شێوه‌ی ده‌سته و تاخم به فڕۆكه گواسترایه‌وه دورگه‌ی مونیاك کە له ناوه‌ڕاستی گۆلی ئۆڕاڵ بوو. لە تشرینی دووه‌می ١٩٥١ ده‌گه‌ڕێته‌وه ڤریڤیسكی لە یه‌كێتی سۆڤێت.
له ڕێكه‌وتی ٢٥ی شوباتی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری عێراق به پشت به‌ستن به ماده‌ی ده‌یه‌می بڕگه أی بابه‌تی حه‌فتاوسێ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به پشت به‌ستن به هه‌مواركراوی ژماره ١٩ی ساڵی ١٩٥٩ ده‌رچووه بۆ خۆی و هه‌ڤاڵانی به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتن، له دوای ١٤ی ته‌مووزی ١٩٥٨ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سەرۆک مستەفا بارزانی بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن ماوەتەوە. دوای ته‌واوکردنی خوێندنەکەی له ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به گه‌شتی گرۆزیا له ڕێ به‌نده‌ری به‌سره له باشووری كۆماری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندی دەکات و به‌شداری شه‌ڕی گوندی گه‌رمكی سەر بەپارێزگای دهۆكی كردووه و له‌م شه‌ڕە بریندار بووه، ساڵی ١٩٦٢ بە بڕیاری سەرۆک مسته‌فا بارزانی ده‌كرێته فه‌رمانده‌ی هێز له دهۆك و سەرکردایەتی شهڕەكانی چیای مه‌تین و گه‌لێ قهنتارای كردووه، فه‌رمانده‌ی هێزی ئامێدی بووه، له ڕێكه‌وتی ٣ تشرینی دووه‌می ١٩٧١ بەرمەبنای ڕێککەوتنی ١١ی ئادار به فه‌رمانی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش پله‌ی رائید دەبێتە فەرماندەی فەوج. ساڵی ١٩٧٩ به‌شداری شۆڕشی گوڵانی كردووه و لێپسراوی به‌شی شنۆ بووه، ساڵی ١٩٩١ بەشداری لە ڕاپەڕینی گەلی کوردستان دەکات، له ڕێكه‌وتی ١٦ ئابی ١٩٩٦ له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی یۆبیلی زێڕیندا له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخودانی له شۆڕشی دووه‌می بارزان، كۆماری دیموكراتی كوردستان، ڕێڕەوی به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤێت، شۆڕشی ئهیلوول، شۆڕشی گوڵان له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نه‌مری پێبه‌خشراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
- چاوپێكه‌وتنی گۆڤاری مه‌تین، هه‌ڤچه‌په‌رێ بارزانیێ نه‌مر عه‌زیز قازی بیرهاتنێت خوڤه دگێریت، پشكا ئێكێ، گۆڤاری مه‌تین، لقێ ئێكێ پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو، هه‌ژمار ٤٧، خولا سیێ، دهۆك، چاپخانا هاوار، كانوینا ئێكێ ١٩٩٥ز، ل ٣٢.
- چاوپێكه‌وتنی گۆڤاری مه‌تین، هه‌ڤچه‌په‌رێ بارزانیێ نه‌مر عه‌زیز قازی بیرهاتنێت خوڤه دگێریت، پشكا دویێ، گۆڤاری مه‌تین، لقێ ئێكێ پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو، هه‌ژمار ٤٨، خولا سیێ، دهۆك، چاپخانا هاوار، كانوینا دووێ ١٩٩٦ز، ل ل ٣١-٣٣.
- حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی حاجی هاشم - ٢٠١٥ز)، ل ل ١٧، ٤٦٩.
- حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی حاجی هاشم - ٢٠١٥ز)، ل ل ٢٩، ٤٦٧.
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پلان دانان، یه‌كه كارگێڕییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌ی خێزانه‌كان و دانیشتوان، هه‌ولێر، ٢٠٠٩ز، ل ل ١٢٤، ١٣٨.
- حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده - ٢٠٠٤ز)، ل ل ٥١، ٦٠، ٦٢،٨٠،٩٠،٩٥، ١٣٣، ١٥٥.
- حیدر فاروق السامرئي، ضیا‌ء جعفر ودوره السیاسي و الاقتصادي في العراق، (لندن – دارالحكمة - ٢٠١٦م)، ص ٢٠٣.
- دانا ئادامز شمیدت، سه‌فه‌رێك بۆ ناو پیاوه ئازاكانی كوردستان، وه‌رگێڕانی ئه‌بوبه‌كر ساڵح ئیسماعیل، (دهۆك - ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی - چاپخانه‌ی خانی - ٢٠٠٨ز)، ل ل ١١٩، ٢٩٣-٢٩٤.
- زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی، بیره‌وه‌ریه‌كانم له ساڵانی ١٩٤٣-١٩٧٧دا، (سلێمانی - چاپخانه‌ی ره‌هه‌ند - ٢٠٠٢ز)، ل ١٦٤.
- سه‌فا جاف، شۆڕشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئهیلوول و هه‌یبه‌تی ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی، (هه‌ولێر – چاپخانه‌ی مناره - ٢٠٠٧ز)، ل ل ٣٨-٤٠، ١١٧-١١٨، ١٧٣.
- سه‌فه‌ر یوسف میرخان ژاژوكی، بوونیاتنه‌رانی ئه‌مڕۆی كوردستان، (هه‌ولێر-چاپخانه نادیار-٢٠١٠ز)، ل ل ١١-٢١.
- سه‌فه‌ر یوسف میرخان، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی دێرینی بارزانی نه‌مر (عه‌لی خه‌لیل خۆشه‌وی سێلكێ) گه‌یشته كاروانی شه‌هیدان، گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه، ئۆرگانی مه‌كته‌بی گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پێشمه‌رگه، ژماره ١٥٤، پیرمام، چاپخانه‌ی رۆشنبیری، كانوونی دووه‌می ٢٠١١ز، ل ٧٩.
- سیامه‌ند مه‌حمود سێلكی، كاروانێ سه‌رفه‌رازیێ، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی پاك - ٢٠٠٦ز)، ل ل ١٣٥-١٣٩.
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆژهه‌لات - ٢٠١٣ز)، ل ٣٧.
- شه‌فیق حسێن شهتونسی، چاڤپێكهفتنهك دگه‌ل پێشمه‌رگێ شوره‌شا ئهیلونا مه‌زن (محه‌مه‌د یه‌حیا حه‌سه‌ن به‌رواری)، گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه، ئۆرگانی مه‌كته‌بی گشتی رێكخستنی پێشمه‌رگه، ژماره ١٤٢، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ئاراس، كانوونی دووه‌می ٢٠١٠ز، ل ٥٣.
- شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، یۆبیلی زێڕینی پێشمه‌رگه، (پیرمام - چاپخانه خه‌بات - ١٩٩٦ز)، ل ١٤.
- شه‌وكه‌ت مه‌لائیسماعیل حه‌سه‌ن، رۆژانێ له مێژووی شۆرشی ئهیلوول، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - نوسینگه‌ی ته‌فسیر بۆ بڵاوكردنه‌وه و راگه‌یاندن - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده - ٢٠٠٧ز)، ل ل ١٦، ٤٠، ٤٦، ٤٩، ٥٩، ٧٥، ١٥٦.
- صالح یوسف صوفي، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ دووێ، (دهۆك - چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ - ٢٠١٣ز)، ل ل ٥٧٧، ٦٠٧، ٨٥٦.
- صالح یوسف صوفي، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ سێ، (دهۆك - چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ - ٢٠١٣ز)، ل ١٠٠٥.
- عمر فاروقی، سردار دانا زندگی و مبارزات مرحوم ملا مصطفی بارزانی، چاپ دوم، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وزارت آموزش و پرورش - ٢٠٠٢ز)، ص ٣٩.
- عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا حه‌بیب ئه‌بوبه‌كر، عه‌شیره‌تی بارزان له نێوان ١٩٣١ - ١٩٩١، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری - ٢٠٠١ز)، ل ل ١١٣، ١٢١، ١٢٦-١٢٧.
- عه‌بدولڵا غه‌فور، فه‌رهه‌نگی جوگرافیای هه‌ولێر، (هه‌ولێر - بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی - چاپخانه‌ی حاجی هاشم - ٢٠١٥ز)، ل ل ٩٥، ٣٢٣.
- عه‌لی تاهیر خوركی لدور ساڵڤه‌گه‌را ٣٢ ساڵیا شۆڕه‌شا ٢٦ی گوڵانا نیشتیمانی و پێشكه‌فتن خوار، گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه، ئۆرگانی مه‌كته‌بی گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پێشمه‌رگه، ژماره ١٢٢، پیرمام، چاپخانه‌ی رۆشنبیری، ئایاری ٢٠٠٨ز، ل ٢٧.
- عه‌لی كه‌مال كه‌ریم به‌رزی، كه‌سایه‌تی ناودارانی كورد سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - بڵاوكراوه‌ی پرۆژه‌ی به‌رزی - چاپخانه‌ی زانكۆ - ١٩٩٩ز)، ل ٥٠.
- قاره‌مان مه‌هدی، گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی گه‌رانه‌وه‌ی ئومێد و ئیادهی خه‌بات... ده‌سپێكی مێژووییه‌كی تازه، گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه، ژماره ٩١، پیرمام، چاپخانه‌ی رۆشنبیری، تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٥ز، ل ٢٧.
- كاروان محه‌مه‌د مه‌جید، بارزانییه‌كان له مه‌هاباده‌وه بۆ سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م، (سلێمانی - چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند - ٢٠١١ز)، ل ل ٨٤، ٩٤-٩٦.
- گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٥٤، ساڵی شه‌شه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، هه‌ینی، ١٥ نیسانی ١٩٥٩، ل ل ٢، ٤.
- له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز)، ل ل ٤٥، ١١٨.
- لیث عبدالمحسن جواد الزبیدي، ثورة ١٤ تموز ١٩٥٨ في العراق، (بغداد - دارالرشید للنشر - ١٩٧٩م)، ص ٢٨٨.
- م.ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د چیچۆ، بۆ مێژوو له یاداشتی محه‌مه‌د چیچۆ پێندرۆیی، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی شه‌هاب - ٢٠١٠ز)، ل ٣٠.
- محه‌مه‌د توفیق ووردی، چوونی بارزانیانی قاره‌مان بۆسۆڤێت، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی هاوسه‌ر - ٢٠٠١ز)، ل ٥٣.
- محه‌مه‌د ساڵح پێندرۆیی (جگه‌رسۆز)، ژیانی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایتی ده‌ڤه‌ری مزووری باڵا، (هه‌ولێر –چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات -٢٠٢٠ز)، ل ٨٥.
- محه‌مه‌د مه‌لا قادر، سه‌ربرده كورته‌یه‌ك له بیره‌وه‌رییه‌كان، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - ده‌زگای چاپ و بڵاوهكردنهوهی ئاراس - ٢٠٠٩ز)، ل ١١٤.
- محه‌مه‌د مه‌لا قادر، سه‌ربورده‌ی نه‌مران، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی حاجی هاشم - ٢٠١٤ز)، ل ل ١٥٠-١٥٤.
- محه‌مه‌د مه‌لا قادر، گێڕانه‌وه بۆ له بیر نه‌كردن محه‌مه‌د حه‌سه‌ن باجلوری، گۆڤاری سڤیل، ژماره ٢٢٨، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی رۆكسانا، شه‌ممه ٢٦ نیسانی ٢٠١٤ز، ل ٢٧
- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز)، ل ل ١٢٩، ١٣٩-١٤٠، ١٥١، ١٧٧، ١٨٤، ١٨٧-١٨٨، ١٩٣-١٩٧، ٢٠٠-٢٠١، ٢٠٥، ٢١٢، ٤٥٦.
- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی نادیار - ٢٠١٢ز)، ل ١١٠.
- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٦١ - ١٩٧٥، به‌رگی سێیه‌م، به‌شی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده - ٢٠٠٤ز)، ل ل ٤٧-٤٨، ٦٧، ١١٥-١١٦، ١٨٧.
- موسه‌ده‌ق، زڤرینهڤا بارزانی و بارزانی‌یان ژ یه‌كێتیا سوڤیه‌تی، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی حاجی هاشم - ٢٠١٣ز)، ل ٢٠.
- مومتاز حه‌یده‌ری و هێرش سه‌نجاوی و كاروان قاسم، قامووسی ناوه نه‌مره‌كان، چاپی یه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات - ٢٠١٤ز)، ل ل ٣٣٦-٣٣٨.
- نص قرار لجنه العفو العام برد الاعتبار الی شهداء ثوره بارزان، مجله رزگاری، العدد ٢،٣، مطبعه الرابطه، بغداد، ١ نیسان ١٩٥٩م، ص٢٨.
- نه‌جه‌ف قولی پسیان، له مهابادی خوێناوییه‌وه هه‌تا لێواره‌كانی ئاراس، و. شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، چاپی یه‌كه‌م، (پیرمام - یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان - ١٩٩٦ز)، ل ٢٦٠.
- یوسف سه‌بری و دلۆڤان موسته‌فا، بۆ ئازادیی یا وڵاتی، پشكا ئێكێ، (دهۆك - چاپخانه‌یا خانی - ٢٠١٢ز)، ل ل ١١٣، ٣٥٦.
- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.